English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردپه‌وه‌روان ونیشتیمانپه‌وه‌ران پێشەنگ دەمێنەوە ..
2021-10-26 [06:44 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


مێژوویی دوێنی و ئەمڕۆ ، گەواهیدەری ئەرك و بەرپرسیاریەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە قۆناغە سەخت وهەستیارەكاندا بە رابەرایەتیی وكارێزمایی هێژا مەسعوود بارزانی وەك سەرۆكێكی خاوەن مێژووییەكی پر سەوەریی وشانازییە و سەركردایەتییەكی یەكهەلۆێستی  و هێزێكی پێشمەرگەی قارەمان و تێكۆشەر و نەبەزیوی ئەوتۆش كە لە خاوەندارێتی و بەرگری و فیداكاری لە دۆز خاك  و نەتەوەیی و سازشنەكردن و خۆنەچەماندن و جێی هیوا و متمانەی هەموو خەڵكی كوردستانە كە دڵسۆزی كوردایەتین.
پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك هەمیشە پەیامی دیموكراسی و خەباتە لە پێناو وەدیهێنانی ئازادی و مافە نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان، پەیامێك ڕۆچوو بەنێو ئەزموونە مێژووییەكاندا، پارتی بە ئازایەتی و خۆڕاگری و پێشكەشكردنی هەزاران شەهید و بریندار، كوردستان و عێڕاق و جیهانیشیان لە تیرۆریستان و هەڕەشەی هەرێمایەتی وگەمارۆدان پاراست، بۆیە، هەر پارتییە پارێزەری خاكی كوردستان و حزبی قوربانیدان و شەهیدانە، چونكە پارتی زامنی دەستكەوتەكانی كوردستانە، چەندین كەسمان بەخشیوە، بۆ ئەوەی بگەین بە ئامانج، بێگومان ڕێگایەكی زۆرمان بڕیوە و زۆریشمان لەبەردەمدا ماوە، بۆ ئەوەی بگەین بە سەركەوتنی یەكجارەكی، كە خۆی لە سەربەخۆییدا دەبینێتەوە، بۆیە پێویستە پاڵپشتی پارتی بین.
پارتی دیموكراتی كوردستان  حزبی بەرگریكردنە لە مافە ڕەواكانی گەلی كورد، خۆ بە خاوەنی كورد دەزانێت، چونكە تاكە حزب كە بەرگری لە مافی كەسوكاری شەهیدان و گەلی كورد بكات، پارتی، تاكە حزب كە بتوانێت نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی ئێمە بكات، حزبی بەرخودان و خۆڕاگرییە، تەنیا پارتی دەتوانێت ئێمە بپارێزێت و مافەكانی ئێمەش بە دەست بهێنێت، ، چونكە سەركەوتنی پارتی واتا، سەركەوتنی كوردستان و بە فیڕۆنەچوونی خوێنی شەهیدانە.بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و دەستكەوتی زیاتر و رێزگرتن لە قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەكان و شادبوونی رۆحی شەهیدەكانمان .
پارتی ڕێبازی "بارزانیی نەمر" و حكومڕانی و دەوڵەتدارییەكەی لە هەرێمی كوردستان، زامنی هەردەم پێدانەوەی متمانەیە لە هەڵبژاردندا و ڕۆژبەڕۆژیش ئەو بڕوابوونە بەتین و پۆڵایینتر دەبێ، چونكە تاكی پارتی، پێشمەرگانە وكوردپەوەرانە و نیشتیمانپەوەرانە ، ئەمڕۆ زۆر هۆشیارە و دەزانێ قوربانی بۆچی دەدات و بەرگری لە چ دۆزێكی ڕەوا دەكات. هەمیشە ئامادەیە ، لە پێناو بەدەستهێنانی گشت ئەو مافەرەوایانەیەكە ساڵانێكی زۆرە دەسەڵات یەك لە دوای یەكەكانی عێراق خۆیان لە جێبەجێكردنیان دەدزنەوە، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان سەرسەختانە پشتیوانی لەو مافانە دەكات لە پێناو چەسپاندن و بەدەسهێنانیان ، بۆیە، ئەمڕۆ كوردستانیان بە باورێكی زۆرەوە دەنگ و متمانەی خۆیان دەبەخشنە ئەو كاندیدانەی كە نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان دەدەن لە پێناو بەرگریكردن لە خاك وماف و قەوارەی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵە و خوێنی شەهیدان و ماندبوون وخەباتی پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو دڵسۆزانی ئەم گەل ونیشتیمانەیە.





ئەم هەواڵە 9379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad