|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی
دوای 4 ساڵ رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 زۆرێك لەو وڵاتان و حیزب و لایەنەكان پێیان وابوو كە ئیتر رۆڵ و پێگەی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكی نامێنێت و ترافیكی دیپلۆماسیی نێودەوڵەتی بۆ هەولێر دەگۆڕێت و ئیتر هەرێمی كوردستان سەنگ و پێگەی خۆی لە دەست دەدات ، بەڵام بە پێچەوانەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ هەولێری پایتەخت و بەتایبەت بازرانی و هەروەها بێ چارەكردنی كێشەی گەلی كورد، ناوچەكە بە قەیرانی سیاسی تێپەڕدەبێت، هەتا كێشەی كورد چارەسەر نەبێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە قەیراندا دەبێت و ئارام نابێت، ، و بۆ هەمووان دیار بوو كە كورد دەستەبەرداری مافەكانی خۆی نابێت، بۆیە وڵاتانی جیهان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە كە دەبێت رێگە چارەیەك بۆ كورد بدۆزنەوە، و بەتایبەت كە لە هەر چوار پارچەی كوردستان، جا هەر پارچەیەك بە تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەرێمی كوردستان دەستكەوتی زیاتر لە فیدڕالیزم بە دەست دەهێنێت، بەتایبەت كە سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان ، پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 زۆر بە سەركەوتووانە توانی دەستكەوتی باش بەدەست بهێنێت و دەرگای دیپلۆماسیەت بەرووی هەرێمدا بكاتەوە، هەتا ڕادەیەك ئەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە كە توانیویەتی ئەو دەرگا دیپلۆماسیە بكاتەوە و سەرۆك بارزانی وەكو رابەرێكی كارێزما رۆڵێكی گرنگ و باڵای لەو روویەوە بینیوە، وەك سەرۆكێكی نەتەوەی كورد و كوردستان مامەڵە لەگەل سەرۆك بارزانی دەكەن.
سەردانی بەردەوامیی ئەو سەركردانانەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی راوێژ وگفتۆگۆ لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك مسعود بارزانی وەك رابەرێكی نەتەوەیی و نیشتیمان سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و كوردستان ، مانای وایە هەرێمی كوردستان گرنگی خۆی هەیە بۆ هەمووان گرنگە، هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی ستراتیژی رووی سیاسی، سەربازی و ئابووری و دیپلۆماسی ئەو راستییەی بۆ هەمووان سەڵماند كە ئەستەمە نادیدەگرتنی و پەراوێزخستنی ، چونكە ، هەم خاوەن سەركردایەتییەكی ژیرانەیە و هەمیشە شێوازی مامەڵەكردنی لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و دەروبەری جێگەی پەسەندی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ، ئەوەش وایكردووە كە خاوەنی پێگەیەكی بەهێز بێت و و وڵاتانی جیهان لە ئاستی باڵادا سەردانی دەكەن و پەیوەندییان لەگەڵ هەرێمدا هەیە، پێگەی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكە، كە نەك بۆ عێراق بە تەنیا، بەڵكو بۆ ناوچەكەیش گرنگیی خۆی هەیە، سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵە دیبلۆماسییەكان لەسەر ئاستی باڵای وڵاتانی دیكە و سەردانی گەورە بەرپرسان بۆ هەرێم، دەرخەری گرینگیی ستراتیژ و پێگەی هەرێمی كوردستانە.
بەتایبەت كە ، ئەمرۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ، وەك حیزبی یەكەم كوردستان و سێیەم لە سەر ئاستی هەموو عێراقدا ، خاوەن پێگەیەكی و ژمارەیەكی دیارە لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتیی و ئەوەش وایكردووە كە سەركردە و شاندی وڵاتان بە متمانە و بایەخەوە بروانە گرنگی هەولێری پایتەخت ،سەركردایەتییەكەی بەتایبەت سەرۆك بارزانی كە ئێستا وەك رابەرێكی نەتەوەیی و كەسایەتییەكی بەهێز و دیارە لە سەر ئاستی عێراق ، ناوچەكە و نێودەوڵەتیش بۆ زۆرێك لە پرسەكان یەكسەر سەردانی دەكەن، ئەوەش پێگەی ئەو كەسایەتییە مەزنە تێكۆشەرو پێشمەرگەیە دەردەخات، كە پێگەی دیار و بەرچاوە ، زۆربەی كێشەكان ئەگەر هەولێر و بارزانیی هاوكار نەبێت چارەسەر نابن، بەتایبەتی لە عێراق، هەموو ئەوانە بۆ كوردستان گرنگن، بەتایبەت كە ناحەزانی ئەو گەل ونیشتیمانە و بەتایبەت پارتی و بارزانیی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو زۆر هەوڵیان دا تا ئەو سەنگ و پێگەیەی هەرێمی كوردستان نەمێنێت یانیش بە سیناریۆ جۆراجۆر لەكەداری بكەن .بەڵام بە پێچەوانەوە ئێستا هەموویان روو دەكەنەوە هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەوە پێگەی كوردستان و پێگە سەركردایەتی كورد دەردەخات.
ئەم هەواڵە 9787جار خوێندراوەتەوە |