English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەنگ وپێگەی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەیی ونێودەوڵەتیی ..
2022-02-16 [06:00 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی  یاسایی و دەستووری  و دووەم  پایتەختی لە نێو عێراقی فیدراڵ بووەتە میحوەری ئاشتی و ململانێ سیاسییەكان لە ناوچەكەدا، چونكە ناوچەكە لە داڕشتنەوە و گۆڕانكاریی گەورەدایە و هەولێری پایتەخت بووەتە ناوەندێكی بەهێزی سیاسی لەم نێوەندەدا، وڵاتانی زلهێز و خاوەن پێگەی سیاسی لە هەوڵی بەهێزكردنی پەیوەندیەكانیاندان لەگەڵ هەرێمی كوردستان..
دیپلۆماسی یەکێکە لە ئامرازە هەرە چالاکییە وردە ، کە دەوڵەتان و یەکە و قەوارە سیاسییە نیمچە دەوڵەوتییەکان و هەندێک ئەکتەری نادەوڵەتی، بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی دەرەوە و، پاراستن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانیان لە جیهانی دەرەوەدا بەکاریدەهێنن.ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان وەکو فاکتەرێکی کارتێکەر لە رووداوەکانی ناوچەکە نەك تەنیا رۆڵی کەریگەری هەیە، بگرە داڕێژەری سیاسەتی دواڕۆژی ناوچەکەیە و ئەم راستییە لەکاتی سەردانی شاندە باڵاکانی بیانی بەئاشکرا دەردەکەوێت، لەکاتێکدا بۆچوون و رۆڵی هەرێمی کوردستان بەگرینگییەوە دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ. 
ئەگەر ئاورێك بۆ  مێژوو و بناغەدانانی ئەو پەیوەندییە و سەركەوتنە دیپلۆماسییانە بدەینەوە ، دەتوانین بڵێین كە ، پشتیوانی بەهێزی نێودەوڵەتی لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان، وابەستەی ڕووداوە مێژووییەکەی  کۆڕەوی ملیۆنی گەلی کوردستانە، لەسەر بنەمای هاوسۆزی و پاراستنی گیانی هەزاران كورد ، هاوسۆزی توخمێکی گرنگی ژیان و مرۆڤدۆستیە و دەکرێت بنەمای سەرەتای کاری پێکەوەکارکردنبێت، لێ لە جیهانی سیاسەتدا شوێنێکی ئەوتۆی نیە، بۆیە گرنگە لە پاڵ هاوسۆزیدا ڕەگەزە گرنگەکانی دیکەی سیاسەت و دیپلۆماسیەت و کار و بەرژەوەندی هاوبەش و درێژخایەن بڕسکێنرێن.
ئەم دەستکەوتانە کە لەئاست پەیوەندی نێودەوڵەتی بەدەستهاتوون، بەرهەمی خوێنی هەزارەها شەهید و برینداری خەباتی دەیان ساڵەی دوێنی و ئەمڕۆن. هەڵبەت رۆڵی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لە خوێندنەوەی دروست بۆ گۆڕانکارییەکان و گرتنەبەری سیاسەتی راگرتنی هاوسەنگی لە هاوکێشە گرنگەکانی ناوچەکەدا، نابێت لەبیر بکرێت. دیپلۆماسیەتی هەرێمی كوردستان سەركەوتنی زۆری بەدەست هێناوە و ڕۆژبەڕۆژ توانا دیپلۆماسییەكەی فراوانتر دەبێت. ئێستا هەولێری پایتەختی هەرێم  بووەتە چەقی یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی ناوچەكە، بۆیە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەكە و زلهێزان ڕوو دەكەنە هەولێر. چونكە بەبێ گفتوگۆكردن لەگەڵ نوخبە سیاسییەكانی هەرێم ناتوانن بەرنامە سیاسییەكانیان لە ناوچەكە سەربكەوێت
ئەمڕۆ دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان  نوێنەرایەتییەکی نیشتیمانی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێم و گەلی كورد گرتۆتە  ئەستۆ و، دانوستان لەگەڵ دەوڵەتان و قەوارە و یەکە دەرەکییەکان، وەک کارێکی جەوهەری دیپلۆماسی و، لەپێناو ناساندنی کورد و کەلتوورەکەی بە دوونیای دەرەوە كردەۆتە ستراتیژی و ئەرکە لە پێشینەییەکانی خۆیی. هەروەها  نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی هەرێمی بە هاوکارێکی سەرەکی دەسەڵاتی باڵا لەناوخۆدا، بۆ داڕشتنی سیاسەتێکی دەرەکی سەرکەوتوو هەژمار دەكرێت .
هەروەها هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی دەستوری هەمیشەیی عێڕاق، خاوەنی کەسێتیی یاسایی و دەستورییە. هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و جیهانی قەوارەیەکی نیمچەدەوڵەتیی دیفاکتۆیە. ئەگەر بەگوێرەی پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکانیش نەبێت، ناکرێت نکوڵی لەوە بکرێت کە هەرێمی کوردستان پەیوەندی سیاسیی و دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتان و قەوارە و یەکە دەرەکییەکانی دیکه‌دا ئەنجام دەدات. جگە لە خودی دیپلۆماسی و كارە  یاساییەکەی، هەرێمی کوردستان دەتوانێت هەریەکە لە "پارادیپلۆماسی" بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە دەرەکییەکان بەکاربهێنێت، ئەمە سەڕای ئەوەی کە لەڕووی دەستوری و یاساییەوە مافی تەواوی هەیە، هەموو ئەو هەنگاوانە وایانكردووە كە كوردستان ئەمڕۆ زیاتر گەشە و پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسی و سیاسی و ئابوورییەكان زیاتر گەشەبەخۆیەوە ببینێت .
هەروەها هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە زیاتر شوناس و پێگەی كوردستانی بەهێزتر كردووە و بەتایبەت كە ، هەرێمی كوردستان زیاتر لەوەی هەرێمێكی بێدەوڵەتە، لە سیاسەتی جیهانیدا جێگەی كردووه‌تەوە و تاكە هه‌رێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەو چوار پارێزگایەی هەیەتی، ببێتە لانەی پێكەوەژیانی نەتەوەكان و، گشت پێكهاتەكان بتوانن لەم هەرێمەدا بە ئاسوودەیی بژین. پێم وایە جیهان گەیشتووه‌تە ئەو باوەڕەی هەرێمی كوردستان ناوەندێكە تا كێشەكانی ناوچەكەش لێرەوە چارە بكرێن و ناوەندی دیپلۆماسیەتی ناوچەیەكە.





ئەم هەواڵە 7132جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad