English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵەوانێتی پاییزی 2022ی PMPL ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لەم مانگەدا دەستپێدەکات
2022-10-13 [07:43 AM]

ZNA


پاڵەوانێتی PMPL ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای 2022 بۆ وەرزی پاییز (2022 PMPL MEA) بە فەرمی لە 20ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەسەریەک بەردەوام دەبێت لە یارییە سەرنجڕاکێشەکان و شەڕی گەرم. 16 تیپ لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پشکی شێر لە کۆی خەڵاتەکانی 150 هەزار دۆلار.
سێ تیپی سەرەکی براوەی پاڵەوانێتی PMPL ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای 2022 بۆ وەرزی پایز چانسی بردنەوەی بلیتیان دەبێت بۆ سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتی جیهانی PMGC - گەورەترین و گرنگترین پێشبڕکێ - کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت . ئەو یاریزانانەی نازناوی باشتیرن یاریزانیان MVP وەرگرتووە پاداشتێکی 2000 دۆلاری ئەمریکی وەردەگرن.
پاڵەوانێتی PMPL ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای 2022 بۆ وەرزی پایز باشترین تیپەکانی پۆپجی مۆبایل لە ناوچەکەدا کۆدەکاتەوە، لەنێویاندا تیپە براوەکانیPMPL ی ئەفریقای 2022 وPMPL عەرەبی 2022 کە سەرەتای ئەمساڵدا بەڕێوەچوو.
لیستی ئەو تیپانەی کە بەشدارن لە پاڵەوانێتی PMPL ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای 2022 بۆ وەرزی پایز:
1.    TEAM FALCONS
2.    R8 SPORTS
3.    GEEKAY E-SPORTS
4.    NIGMA GALAXY
5.    POWR ESPORTS
6.    CONQUEROR
7.    OOREDOO THUNDERS
8.    FOR KURDISTAN
9.    NASR ESPORTS
10.    TWISTED MINDS
11.    ONE MILLION ESPORTS
12.    TITAN GAMING
13.    SLIME 4KT
14.    LEADERS ESPORTS
15.    VIRTUAL GAMING SQUAD
16.    SOUL ESPORTS

دوای ئەوەی لە پێشبڕکێ و پاڵەوانێتییەکانی پێشووی PMPL بە درێژایی ساڵ سەرکەوتوو بوون، تیپەکانی Nigma Galaxy ، R8 Sports و One Million Esports خاڵی تەواویان کۆکردۆتەوە تا سەرکەوتنیان بۆ پاڵەوانێتی جیهانی PMGC مسۆگەر بکەن. بەم شێوەیە ئەگەر هەریەکێک لەم سێ تیپە سێ پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، ئەوا تیپی دواتری شانبەشانی ئەو سەردەکەون بۆ پاڵەوانێتی جیهانی PMGC.





ئەم هەواڵە 5299جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad