English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەكی تەبایی بەهێزترین و كاریگەرترینە
2023-05-11 [08:22 AM]

نوسینی:رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


مێژوو دوێنی وئێستا و سبەیش گەواهیدەرن كە نەتەوەیی كورد ،وەك گەلێكی ڕەسەن و ستەملێكراو وخاك و نەتەوە دابەشكراو هەمیشە خەباتی كردووە لە پێناو ئەوەی رووبەڕووی یەكتر بێتەوە و شكۆ و سەنگی یەكتر تێكبشكێنێت ، نەك لەبەر ئەوەی زیاتر كورد وكوردستان بەرەو دابەشكاری وناوچەگەرێتی وخۆپەرستی و حیزبایەتی بەرتەسك ببات ، بەڵكو هەردەم ستراتیژ و ئامانجی بۆ ئەوە بوو تا مافە زەوتكراوەكانی و ئینجا ئیرادە و شكۆ پارێزراو بێت ، لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵ وتێكۆشانانەشدا ، راستییەك هەیە كە نكۆڵی لێناكرێت ، دوژمنان وداگیركەران هەرگیز درێغییان نەكردووە لە دروستكردنی ناكۆكیی وناتەبایی ئەویش بۆ یەك ئامانج نەگەیشتنی كوردوكوردستان بووە بە ماف و ئاواتەلەمێژینەكانی.
بۆیە، بەدرێژایی مێژوو هەمیشە كاتێك ناتەبایی وناكۆكییە لە نێو ریزەكانی خەباتی گەلی كورد  دروست بوو بێت ئەو ناحەزانیش بەهەموو توانایەكەوە هەوڵی ئەوەیان داوە كە زیاتر ئاگرەكە و لێكترازان و زنجیری یەكریزی لێكبترازێنن ، ئەوەش وایكردووە كە زیانی گەورە لە گشت روویەكەوە بە دۆزی رەواییە گەلەمان بگات ، ئەگەر ئاماژەش بە سێ دەیە حكوومرانی لە هەرێمی كوردستان بكەین ، نموونەی دیار وبەرچاو شەڕی نەگریسی كورد دژی كورد بووە ، ئینجا بەكارهێنانی پەكەكە بووە بۆ شەری كورد و ریزەكانی خەباتی نەتەوەییمان ، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەشدا سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد بە خوێندنەوەی وردبینانە و ژیرانە توانیویانە ڕێگە لەو بەریەككەوتن و شەڕە نەگریسانە بگرن و ڕەتی بكەنەوە و حەرامی بكەن وچونكە نەك هەر زیانی گیانی وخوێن ڕشتن بەڵكو زیان بە شوناس و سەنگ و خەباتی كوردیش دەگەێنێت ،ئەو خەونەی كە دوژمنان هەمیشە هەوڵیان بۆ داوە .
لەگەل ئەوەشدا ،ستراتیژی سەرەكیی گەلی كورد بەرابەرایەتیی بارزانی و هیوای هەموو دڵسۆزانی ئەم گەل و نیشتمانە لە پێناو تەبایی و یەكدەنگی نێوماڵی كورد بووە بە شێوەیەكی گشتی ، راستە كوردستان لە رووی جوگرافیا و سیاسییەوە لە ناوچەیەكی هەستیار و پڕململانێەوە ، ئەوەش وایكردووە كە چەندین ئاستەنگ و كۆسپ لەبەردەم كاروانی خەباتی دروست ببێت ، دوژمنانی زۆر نامەردانە و لە هەر دەرفەتێكدا هەوڵی پەڵاماردانی ئەم گەلە و دەستكەوتەكانی كردووە .
ئەوەی لە رابردوو و ئێستا زیانی بەدۆزی كورد گەیاندووە ، بەدڵنیاییەوە ناتەبایی بووە ، كە وایانكردووە كە داگیركەران و دوژمنان بەویستی خۆیان یاری بە چارەنووسی گەلی كورد بكەن ، چونكە كاتێك جەستەی نیشتمان لاواز بێت  ، ئەوا بۆ نەیارانی زۆر ئاسانتر دەبێت تا كۆ پەڵاماری بدرێت ، پێچەوانەكەشی دروستە كە كاتێك یەكریز بین ئەو بەهێزترین و كاریگەرترین چەك دەبین بەرامبەر دوژمنان وداگیركەران.
بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە نەك تەنها لە چوارچێوەی بازنەی یەكریزی و تەبایی دا بخوڵێنەوە ، بەڵكو پێوستە هەنگاوەكان هەموو ئەو بەستەڵكەكانەی كە كاروانی خەبات و قوربانیدانی ئێمەیان بۆ گەیشتن بە مافە دەوڵەتبوون و سەربەخۆییە تێكبشكێنێت ، چونكە كاتی ئەوە هاتووە هەمووان بەرپرسیارانە و لۆژیكانە بەرامبەر بە دۆزی رەوایی گەلەكەمان مامەڵە بكەین ، كاتی ئەوەیە پشیتوانی هەنگاوەكانی حكوومەتی كوردستان بین و هەمووان بۆ یەك ئامانج و یەك ماڵ هەوڵ وتێكۆشان بكەین ، خزمەتی گەلەكەمان بكەین و دیموكراسی كوردستان بەرٍێگەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن و دوانەخستنی پەرەپێبدەین و بەكردەوە قەوارەی هەرێمی كوردستان بپارێزین و داكۆكیی وڕژد بین لە سەر بەدەستهێنانی  گشت مافەرەوا دەستوورییەكانمان لە عێراق وخۆمان بۆ  قۆناغی داهاتوویی رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە  وجیهان بەتەبایی و یەكدەنگیمان ساز وئامادە بكەین كە كاریگەرترین و بەهێزترین چەكە.





ئەم هەواڵە 1048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad