English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیرەکی دەستکردی کۆمپانیای مێتا توانای ناسینەوەی زیاتر لە 4 هەزار زمانی هەیە
2023-05-23 [08:54 AM]

ZNA- هەولێر


کۆمپانیای مێتا نمونەیەکی نوێی زیرەکی دەستکردی راگەیاند، کە توانای ناسینەوەی زیاتر لە 4 هەزار زمانی هەیە، کە لە سەرانسەری جیهاندا قسەیان پێدەکرێت، ئەمەش بە بەراورد بەو تەکنەلۆژیایانەی پێشتر بەردەست بوون چل هێندە زیاتربووە.

میتا ئەمانە بە "مۆدێلی قسەکردنی فرە زمان" ناودەبات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە توانای گۆڕینی دەق بۆ قسەکردن و بە پێچەوانەوە هەیە بۆ زیاتر لە 1100 زمان.

کۆمپانیا ئەمریکییەکە دەڵێت یەکێک لە ئامانجەکانی پشت پەرەپێدانی ئەم مۆدێلانە پاراستنی زمانەکانە لە مەترسی لەناوچوون، وەک کۆمپانیاکە لەرێگەی بەیاننامەیەکەوە کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە: " زۆرێک لە زمانەکانی جیهان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بۆیە بۆ پاراستنی ئەم زمانانە ئەم تەکنەلۆژیایە زۆر باشە.

ناسینەوەی قسەکردن و مۆدێلی دەق بۆ قسەکردن پێویستی بە ڕاهێنان هەیە لەسەر هەزاران کاتژمێر تۆمارکردنی دەنگی لەگەڵ نووسراوەکان، ئەمەش زۆر پێویستە بۆ ئەوەی تەکنەلۆژیاکە بە دروستی لە دەقەکان تێبگەن و پۆلێنیان بکەن.

مێتا تووشی کێشە بووە لە کۆکردنەوەی تۆمارە دەنگییەکانی ئەو زمانانەی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارناهێنرێن، چونکە ئەو زانیاریانەی لە ئێستادا بەردەستن تەنها ئەو 100 زمانە دەگرێتەوە کە زۆرترین قسەیان لەسەر دەکرێت لە سەرانسەری جیهاندا.

کۆمپانیای میتا پەنای بردە بەر بەکارهێنانی شێوازە ناتەقلیدیەکان بۆ ئەوەی ئەو سەختییانە تێپەڕێنێت، بەو پێیەی تۆمارە دەنگییەکانی دەقە ئاینیەکانی وەرگێڕدراو بۆ زمانە جیاوازەکان کۆدەکردەوە، بەوهۆیەشەوە کۆی زمانەکانی ناو فۆرمەکانی زیاد کرد بۆ زیاتر لە 4000 زمان.

 

 





ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad