English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نۆکس ماتریکس: 10 ساڵ لە ئاسایش بۆ بەهێزکردنی دیدگای سامسۆنگ بۆ داهاتوویەکی پارێزراوتر 
2023-05-28 [05:56 AM]

هه‌ولێر (zna)


 
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس 10 ساڵ لەمەوبەر سەکۆی ئاسایشی "ماتریکس نۆکس"ی ناساند. یەکێکە لە باشترین سەکۆ ئەمنییەکانی جیهان و بۆ یەکەمجار لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل 2013 ناسێندرا.
کۆمپانیاکە دە ساڵ لە پاراستنی پێشەنگی جیهانی بۆ مۆبایلەکان لە سەرانسەری جیهان تۆمارکردووە، لەو ماوەیەدا سامسۆنگ نۆکس پەرەی سەندووە بۆ سەکۆێکی ئاسایشی گشتگیر کە ملیارەها بەکارهێنەر و بازرگانی دەپارێزێت. و ئێستا سامسۆنگ لەسەر بنەمای نۆکس ماتریکس لە ئاستەکانی داهاتووی ئاسایشی ئامێرەکان دەکۆڵێتەوە.
 
دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ جیهانێک کە تادێت پەیوەندیدارتر دەبێت
نۆکس ماتریکس نوێنەرایەتی دیدگای سامسۆنگ دەکات بۆ داهاتوویەک کە ئامێرە پەیوەستکراوەکان بتوانن یەکتری و بەکارهێنەرەکانیان بپارێزن. و ئەمەش ڕێبازێکی گشتگیرە بۆ ئاسایش کە تادێت گرنگتر دەبێت لەگەڵ بەشداریکردنی ئامێر و چالاکیی زیاتر لە ژیانماندا.
زۆرێک لە بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهان خاوەنی کۆمەڵێک ئامێری پەیوەستکراون، لەوانە مۆبایل، تەلەفزیۆن، ساردکەرەوە و گسکی کارەبایی. بوونی زیاتر لە 14 ملیار ئامێری پەیوەستکراو لە بازاڕدا ئاماژەیە بۆ فراوانی ئەم دیمەنە، کە گەڕانەوەی نی یە.
سامسۆنگ لەوە تێدەگات کە سەرەڕای سوودەکانی، بەڵام زیادبوونی پەیوەندییەکان دەتوانێت ببێتە هۆی خراپ بەکارهێنانی زیاتر. و ژێرخانی ئاسایشی ئاسایی کە ئامێرە تاکەکەسییەکان دەپارێزێت ناتوانێت بەردەوام بێت، چونکە ئامێرێک کاریگەری لەسەر ئامێرەکانی دیکە هەیە لەناو هەمان سیستەمدا. بۆیە نۆکس ماتریکس بە چەمکێکی شۆڕشگێڕانە ڕووبەڕووی ئەم ئاڵانگاریە دەبێتەوە کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی زۆرێک لە مۆبایل و تەلەفزیۆن و چەندین ئامێری دیکەی ناوماڵ.
ئامێرەکانی سامسۆنگ بە تەکنەلۆژیای نۆکس ماتریکس یەکتری لە تۆڕێکی متمانەپێکراودا دەپارێزن. وە ئەگەر هەریەکێکیان خرایە ژێر مەترسییەوە، نۆکس ماتریکس لە سیستەمەکە جیای دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئامێرەکانی تر بپارێزێت. پشتگیری نۆکس ماتریکس بۆ ئامێرەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە گۆڕینی ماڵێکی زیرەک بۆ قەڵغانێکی زیرەک، بەمەش بەکارهێنەر تا ئامێرە پەیوەستکراوەکانی زیاتر بێت، ئاسایشی گشتی بەهێزتر دەبێت.
لە ئێستادا سێ تایبەتمەندی سەرەکی لە نۆکس ماتریکسدا هەیە کە سەرکەوتنی مسۆگەر دەکەن. یەکەمیان Trust Chain کە یارمەتی ئامێرەکان دەدات چاودێری یەکتر بکەن بۆ مەترسییە ئەگەرییەکان. دووەمیان، Credential Sync، کە زانیارییەکانی بەکارهێنەر دەپارێزێت لەکاتی گواستنەوەی داتا لە نێوان ئامێرەکاندا؛ تایبەتمەندی سێیەم کە بریتییە لە Cross Platform SDK، ئامێرەکانی سەر سیستەمی کارپێکردن و سەکۆ جیاوازەکان (وەک ئەندرۆید، تایزن و ویندۆز)، چالاک دەکات، بۆ ئەوەی بە پێوەرە ئەمنییەکانی گونجاوەوە بچنە ناو نۆکس ماتریکسەوە. بەم شێوەیە دەتوانین ئامێرەکان بە پارێزراوی بهێڵینەوە تەنانەت لە جیهانێکدا کە پەیوەندییەکی چڕی تێدا بێت.
نۆکس ماتریکس هەموو ئەم پرۆسانە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای بلۆکچەین بەڕێوەدەبات کە لەناویدا کاردەکات، ڕێگە بە ئامێرە گونجاوەکان دەدات یەکتر بپشکنن بۆ پێشێلکارییەکان و مەترسیەکان و دڵنیابوون لە سەلامەتی لەڕێگەی چاودێریکردنی زیرەکی هەڕەشەکانەوە. بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە و تایبەتمەندی زیاتر کە دەناسێنرێت، بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە چەندین ئامێری پەیوەستکراو وەربگرن بە شێوەیەکی سەلامەت و ئاسان.
گەیشتن بە ئاستە بەرزەکان: پێکەوە بەهێزتر
دروستکردنی بناغەکان بۆ دەستپێکردنی سەردەمی داهاتووی ئاسایشی ئامێرەکان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وورد هەیە. لەم ڕووەوە پەرەپێدانی نۆکس ماتریکس زۆر بەرەو پێش دەڕوات، بەڵام ئاستەنگ هەیە تا بگاتە ئەم ئامانجە. بۆ نموونە ڕێکخستنی چەندین جۆری جیاوازی بەرهەم، لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی جیاواز و پێوەری ئاسایش، بۆ سیستەمێک کە توانای کارکردنی وەک یەک هەبێت.
 
لەگەڵ زیاتر پەیوەستبوونی ئامێرەکان، سامسۆنگ دەبێت دڵنیابێت لەوەی کە بەکارهێنانیان ئاڵۆزتر نین. و ئێمە لە ڕێگەی نۆکس ماتریکسەوە کاردەکەین بۆ دابینکردنی شەفافیەت و ئازادی هەڵبژاردن بۆ بەکارهێنەران لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە پاراستن. بەکارهێنەران پێویستە پارێزراو بن، لەگەڵ دەرفەتی بڕیاردانی ئاگایانە سەبارەت بە ئامێرەکانیان، بۆ ئەوەی بتوانرێت بەبێ هیچ کێشەیەک پارێزراو بن. پێشبینی دەکەین کە نۆکس ماتریکس بەکارهێنەران لە دۆخە مەترسیدارەکان ئاگادار بکاتەوە، وەک بەکارهێنانی بەرنامە بەسەرچووەکان، و پێشنیارەکان بۆ هەر هەنگاوێکی داهاتوو پێشکەش بکات.
بەهێزی نۆکس ماتریکس لە پاراستنی سیستەمی پەیوەستکراو قۆناغ بە قۆناغ پیشان دەدرێت، کە لە بەرهەمەکانی سامسۆنگ گالاکسی وەک مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانەوە دەست پێدەکات. مۆدێلەکانی گونجاو لەگەڵ نۆکس ماتریکس لە ساڵی داهاتووی 2024ەوە بەردەست دەبن، و لە سەرەتادا بەو سێ تایبەتمەندییە بنەڕەتییە پێشکەش دەکرێن کە لە سەرەوە باسمان کرد، و پێشبینی دەکرێت نوێکاری زیاتر بەدوای خۆیدا بهێنێت. و ئەم هەوڵە فراوانتر دەبێت بۆ ئەوەی ئامێرە ناوماڵەکانی سامسۆنگ لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵدا بگرێتەوە، دواتر ئامێرە هاوبەشەکان لەگەڵ بەردەوامبوونی پەرەپێدان بۆ گونجان لەگەڵیان.
 
مێژوویەک لە داهێنانە پارێزراوە متمانەپێکراوەکان
سامسۆنگ مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە تواناسازی جۆرە جیاوازەکانی ئامێرەکان بۆ ئەوەی لە ڕێگەی SmartThingsەوە بە نەرمی پێکەوە کاربکەن. بە ڕەچاوکردنی فەلسەفەی کۆمپانیاکە بۆ چالاککردنی هاوبەشی کراوە، هەروەها لەگەڵ متمانەپێکراوترین هاوبەشەکانی پیشەسازی و کۆمەڵگەی فراوانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کاردەکات بۆ پێناسەکردن و فراوانکردنی پێوەرە ئەمنی و ئاسایشەکان. ئەمەش بە باشتر ناسینەوەی کەلێنەکان پێش ئەوەی خراپتر ببن ئەنجام دەدرێت. بە پشتبەستن بە دروشمی "چاوی زیاتر، سەری زیاتر، چارەسەری باشتر"، ئەم پاشبنەمایە وەک بناغەی سەرەکی بۆ سەرجەم ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی کاردەکات، جگە لەوەی پارێزگارییەکی گشتگیر و دۆزینەوەی هەڕەشە لەکاتی ڕاستەقینەدا دابین دەکات، بەو پێیەی ئەم تایبەتمەندیانە لە هەموو چینێکی بەرهەمەکانماندا هەیە.
ماتریکسی نۆکس نوێترین پەرەسەندنە لە مێژووی داهێنانی تایبەتمەندییە ئەمنییەکان کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگ نۆکسەوە پێشکەش دەکرێت. سامسۆنگ لەم دواییانەدا Knox Vault ی پێشکەش کرد، کە چارەسەری ئاسایشی پێشەنگی خۆیەتی و هەستیارترین زانیاری بەکارهێنەران جیا دەکاتەوە بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە نەکەوێتە دەستی هەڵەوە.
پێشکەوتنەکانی پێشوو بریتی بوون لە چارەسەری TrustZone بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو لەناو سیستەمی کارپێکردنی سەرەکیدا بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامە و پرۆسەی هەستیار جیاواز لە بەرنامە ئاساییەکان. بۆیە دەتوانرێت کار و یاریکردن بە شێوەیەکی سەلامەت لەسەر یەک ئامێر کۆبکرێتەوە.
هەروەها سامسۆنگ نۆکس پەرەی سەندووە بۆ Knox Suite بۆ یارمەتیدانی بزنس و ڕێکخراوە گەورەکان لە سەرانسەری جیهان بۆ پاراستنی و بڵاوکردنەوە و بەڕێوەبردنی کارای ئامێرەکانیان لە ڕێگەی بەرنامەی ئاسان و تایبەتمەندەوە و بە بەڕێوەبردنی ئاسانەوە لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە ئاسایشی گشتگیر.
پسپۆڕانی پیشەسازی دان بە توانای سامسۆنگ نۆکسدا دەنێن، کە پلەی بەرزی بەدەستهێناوە و زۆرێک لە دەزگاکانی حکومەت لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بڕوانامەیان بە سامسۆنگ نۆکس بەخشیووە. هەر بۆیە سامسۆنگ شانازی بەم بەرهەمە دەکات کە بە یەکێک لە سەکۆ ئەمنییەکانی متمانەپێکراو لە جیهاندا پێناسەی دەکات بەهۆی ئاستی بەرگریی ئاسایشییەکەیەوە.
بەم پێشینە سەرنجڕاکێشە، ئێمە پێمان وایە سامسۆنگ نۆکس لە باشترین دۆخدایە بۆ پێناسەکردنی سەردەمی داهاتووی ئاسایشی ئامێرەکان. و تەکنەلۆژیای پەیوەستکراو یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ مسۆگەرکردنی ژیانێکی باشتر و ئەزموونی باشتر، چونکە بە هیچ شێوەیەک بەو مانایە نییە کە پەیوەندی زیاتر مەترسی زیاتری لەگەڵ خۆیدا هەڵبگرێت. سامسۆنگ بە دابینکردنی سامسۆنگ نۆکس بناغەی سبەینێیەکی سەلامەتتر دادەنێت بۆ ئەوەی پێکەوە بەهێزتر بین.





ئەم هەواڵە 997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad