English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنگرەی سامسۆنگ Bespoke Life 2023 تیشک دەخاتە سەر ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە ئاسوودەیی دابین دەکەن و بەشدارن لە بنیاتنانی سبەینێیەکی بەردەوامتر
2023-06-11 [01:20 AM]

هه‌ولێر (zna)


کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕێت ىە دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ بۆ ئامێرەکانی ناوماڵ لە Bespoke Life 2023 کە سێیەم نمایشی ساڵانەی کۆمپانیاکە و تیایدا نوێترین پێکهاتەکانی کۆمەڵەی Bespoke ی خۆی پێشکەش دەکات.

جون-هی هان، جێگری سەرۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەرپرسی بەشی ئەزموونی ئامێرەکان لە سامسۆنگ ڕاگەیاند: "دیدگای Bespoke Life پابەندبوونی سامسۆنگ بەرجەستە دەکات بۆ ماڵ و داهاتوویەکی بەردەوامتر بە دووبارە وێناکردنەوەی ئەو ئامێرانەی کە ڕۆژانە پشتیان پێدەبەستین، و بە پێشکەشکردنی ڕێگەی نوێ و داهێنەرانە بە بەکارهێنەران "لەسەر خواست" بۆ ژیانیان، نوێترین بەرهەم و چارەسەرەکانمان دڵنیای دەدەن لەوەی کە هەموو کەسێک دەتوانێت چێژ لە شێوازێکی ژیانی بەردەوامتر و شیکتر و پەیوەستر وەربگرێت".
 
ژیانی بەردەوام - تەکنەلۆژیاکان بە کاریگەری ئەرێنی
نموونەی هەوڵەکانی کۆمپانیاکە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی سەرچاوەی زیاتر بریتین لە بەڕێوەبردنی سەنتەری دووبارە بەکارهێنانەوە، یەکخستنی ماددەی پلاستیک لە زەیتی پاشماوە بۆ ناو سەبەتەی هەڵگرتنی ساردکەرەوەی Bespoke و فراوانکردنی بەکارهێنانی تۆڕی ماسیگرتنی بەکارهێنراو.
بۆ هاندانی بەکارهێنەران بۆ ئەوەی لە قۆناغەکانی بەکارهێنانی بەرهەمەکاندا ژیانێکی بەردەوامتر بەڕێوەببەن، پێنج ئامێری نوێی Bespoke تایبەت دەبن ئەمساڵ، لەوانە ساردکەرەوە، جلشۆر، وشککەرەوە، قاپشۆڕ و فێنککەرەوە، هەروەها سیستەمی گەرمکەرەوەی سامسۆنگ کە دۆستی ژینگەیە، ، لەگەڵ وەشانێکی باشترکراوی بەکارهێنانی ووزەی بەرزکراوەی زیرەکی دەستکرد بە ناوی SmartThings AI Energy Mode، کە بەم زووانە لە ٦٥ وڵاتدا بەردەست دەبێت.
دوای پەرەپێدانی خولێکی شۆردن کە ووردە ڕیشاڵەکان تا 54% کەمدەکاتەوە، سامسۆنگ و پاتاگۆنیا جارێکی دیکە هاوبەشیان کرد بۆ خستنەبازاڕی یەکەیەکی پاڵاوتنی Less Microfiber کە دەتوانێت تا 98%ی ووردە ڕیشاڵەکانی کاتی خولەکانی شۆردن بگرێت. کاتێک بەکاردێت بۆ شۆردنی دوو کیلۆگرام جلو بەرگ هەفتەی چوار جار، یەکەکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی تا 132گرام ووردە پلاستیک بۆ هەر کەسێک لە ساڵێکدا، کە یەکسانە بە نزیکەی هەشت شووشەی پلاستیکی 500 مل. و ئێستا یەکەکە لە کۆریا و بەریتانیا بەردەستە، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا لە وڵاتانی دیکەشدا بڵاودەکرێتەوە.
 
ژیانی پەیوەست - خۆشکردنی ڕێگا بۆ ماڵە پەیوەستە بەهێزەکان
بە بەرزکردنەوەی پەیوەندی لە سەرانسەری پێکهاتەی ئامێرەکانیدا، و فراوانکردنی مەودای بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ بەرهەمی زیاتر، بەمەش سامسۆنگ ڕێگە خۆشدەکات بۆ سەردەمێکی نوێی ماڵە پەیوەستکراوەکان.
بە تێکەڵکردنی نوێترین پێشکەوتنەکانی سەکۆی SmartThings و تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی سامسۆنگ، بەرهەمەکانی Bespoke ئەزموونێکی ماڵەوەی خۆکاری نەرم پێشکەش دەکەن- ئەزموونێک کە ئامێرەکان فێری شێوازی بەکارهێنانی بەکارهێنەران دەبن و خۆکارانە تایبەتمەندی پێشکەش دەکەن لەسەر بنەمای ڕێکخستنی ماڵە زیرەکەکان و شێوازی ژیانی تاکەکان. و بۆ ئەوەی بەکارهێنەران ئاسانتر چێژ لەم ئەزموونانە وەربگرن.

هەروەها کۆمپانیاکە Bespoke Jet™ AI ی ڕاگەیاند کە بەهێزترین گسکی کارەبایی بێ تەلی خۆیەتی و یەکەم گسکی کارەباییە لە جیهاندا کە لەلایەن کۆمپانیای UL Solutions کە پێشەنگی سەربەخۆیە لە زانستی سەلامەتی زیرەکی دەستکرد پشتڕاستکراوەتەوە.
وە بە تێکەڵکردنی هێزی مژینی تا 280وات لەگەڵ ماوەی کارکردنی تا 100 خولەک بۆ هەر بارگاویکردنەوەیەک، گسکەکە ئەو کاراییە دەدات کە پێویستە بۆ دڵنیابوون لە پاککردنەوەی تەواو بۆ تەواوی ماڵەکە. دۆخی پاککردنەوەی (AI Cleaning Mode) چاودێری بار و پەستانی هەوا دەکات بۆ جیاوازیکردن لە نێوان ژینگە جیاوازەکانی پاککردنەوە، لەوانەش جۆری ئەرز، و بە شێوەیەکی خۆکارانە ڕێکخستنەکانی وەک هێزی مژینی و خێرایی فڵچە باشتر دەکات بۆ زیادکردنی کارایی پاککردنەوە و کاتی بەکارهێنان.
 
ژیانی نایاب - دەوڵەمەندکردنی دیزاینی کەسی
فرۆشتنی سێ ملیۆن ساردکەرەوەی Bespoke لە سەرانسەری جیهاندا لە دوای خستنەبازاڕی ئەم جۆرە کۆمەڵەیە جەخت لەسەر ئارەزووی زۆری بەکاربەران دەکەنەوە بۆ ئەو ئامێرانەی کە بژاردە و کارایی زیاتر پێشکەش دەکەن لە چاو پێوەرە یاساییەکاندا. هەوڵەکان بەردەوامە بۆ یەوەی کە چ ئامێرێک دەبێت پێشکەشی بەکارهێنەران بکات لە دیاریکردنی دیزاینی گونجاو بۆ پێداویستیەکانیان، کە ڕێبازێکی دیزاینە کە هەر جارێک لە پۆلێکی بەرهەمی نوێ دەناسرێت، زیاتر دینامیکی و جیاوازتر گەشە دەکات.
لە ئەمساڵەوە، کۆمەڵەی Bespoke ئێستا بە گشتی 15 بەرهەم لەخۆدەگرێت کە بەردەستە بۆ بەکارهێنەران لە 52 وڵاتدا.

هەر فراوانکردنی کۆمەڵەکە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ دابینکردنی شێوازی ژیان و پێداویستی زیاتر. بەم بیرۆکەیە، سامسۆنگ کۆمەڵەی ساردکەرەوەی Bespoke ی خۆی فراوانتر دەکات بە خستنەبازاڕی ساردکەرەوەی ساردکەرەوەی مۆدێلی (Bespoke 4-Door Flex™)بە تایبەتمەندی (Hub™+)، هەروەها مۆدێلی نوێی سەرەوە و هەندێکیشی لایەنی. ئەم مۆدێلە شاشەیەکی بێ لێواری 32 ئینچی هەیە کە نزیکەی دوو هێندە گەورەترە لە مۆدێلی پێشوو، هەروەها کارایی فرەکارکردنی لەخۆدەگرێت کە گونجاوتر و خۆشترە.
جگە لە خستنەبازاڕی جلشۆر و وشککەرەوەی (Bespoke AITM) لە ئەمریکا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەم ساڵدا، سامسۆنگ بەردەوامە لە فراوانکردنی بژاردەکانی تایبەتمەندکردنی بەرهەمەکانی بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر بتوانن ماڵەکانیان بە خواستی خۆیان دروست بکەن.





ئەم هەواڵە 706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad