English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
Bespoke Life 2023: دیدگای سامسۆنگ بۆ ژیانێک لەسەر بنەمای بەردەوامی و پەیوەستی و شێوە
بەرپرسی یەکەی ئەزموونی ئامێرەکان لە سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس
2023-06-19 [04:07 AM]

هه‌ولێر (zna)


هەروەک چۆن بەردەوام لە جوڵەداین؛ هەروەها شێوازی ژیان و بەهاکانی بەکاربەریش بەردەوام لە گۆڕاندان.
لە کاتێکدا کە خواست لەسەر ماڵە زیرەکەکان و داهاتوویەکی بەردەوام لە زیادبووندایە ، بەکارهێنەران چیتر کارایی وەک پێشینەی سەرەکی نابینن لە لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانیان لە ئامێرەکانیاندا؛ بەڵکو هەروەها گرنگیدان بە چۆنیەتی بەشداریکردنی ئەم ئامێرانە لە بەردەوامبوونی ژیان و پەیوەستی و شیکی.
لە بوارە جیاوازەکانی ئەلیکترۆنیدا، کۆمپانیاکان بە پشتبەستن بەم بنەمایانە ئەزموونی پاداشتبەخشی کڕیارەکان دەگەڕێن. لە نێو ئەم کۆمپانیایانەدا، سامسۆنگ پێگەیەکی ناوازەی هەیە بۆ پێشکەشکردنی ئەم ئەزموونانە. بە کۆمەڵە ئامێرە جۆراوجۆرەکانمان لەوانەش مۆبایلە زیرەکەکان و تەلەفزیۆنەکان و ئامێرەکانی ناوماڵ کە پێکەوە پەیوەستکراون لە ژێر سەکۆی پەیوەستکراوی SmartThings ی سامسۆنگ، کۆمپانیاکە توانای پێشکەشکردنی ئەزموونێکی داهێنەرانە و گشتگیرانەی ماڵەوەی هەیە.
ئەمساڵ بە شێوازێکی ژیانی بەردەوامتر و پەیوەستر، ئێمە چەمکی Bespoke لە ماڵەوە دەبەینە ئاستی داهاتوو، ئەمەش هۆشیاریی ژینگەی زیاتر بەرەوپێش دەبات و هاوتاکردنی خزمەتگوزارییە هەمەچەشنەکانمان مسۆگەر دەکات و ئازادی دەربڕینی بێوێنە دابین دەکات. ئەمڕۆ Bespoke Life ئەزموونێکی ماڵەوەت پێدەبەخشێت کە نەک تەنها پێداویستییە ناوازەکانت دابین دەکات بەڵکو بەهاکانت بەرز دەکاتەوە، ئەمەش وا دەکات ژیانێکی بەردەوامتر و شیکتر و پەیوەستدارتر بژیت. ئەوە دیدگای Bespoke ە کە ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵم لەگەڵتان بەشی بکەم.

ژیانی بەردەوام - ئاسانکردنی ژیانی بەردەوام
شێوازی ژیان و هەڵبژاردنی شێوازی ژیانمان کاریگەریمان لەسەر ژینگەکەمان دیاری دەکات. لەگەڵ گرتنەبەری شێوازی ژیان و بەها ژینگەییەکانی خەڵک، و درککردن بە گرنگی پاشەکەوتکردنی ووزە؛ ئێمە شایەتحاڵی زیادبوونی گرنگیدان بە ڕێگا و میکانیزمەکانی بەدەستهێنانی بەردەوامیی لە ژیانی ڕۆژانەمانداین. و بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە ڕاستی، لە ساڵی 2023دا بەردەوامیی زیاتر دەبێتە ناوەندیتر لەناو Bespoke ئەمەش بەهۆی دیدگاکەوە بۆ دابینکردنی کارامەترین بەرهەم و چارەسەری ووزە.
ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە لە Bespoke Life 2023 نمایشی دەکەین لەسەر ئەو بیرۆکەیە بنیات نراوە کە سادەترین و لە هەمان کاتدا گرنگترین هەنگاوی گۆڕینی چۆنیەتی کارکردنی شتەکانە لە ژیانی ڕۆژانەدا. جگە لە کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن بە درێژایی سووڕی ژیانی بەرهەمەکانمان، SmartThings's AI Energy Mode کە ئەمساڵ لە 65 وڵاتدا بەردەست دەبێت، و پاشەکەوتکردنی ووزە دەگاتە تا 70% لە پۆلە جیاوازەکانی ئامێرەکاندا. وە بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕین لە چارەسەرکردنی پاشماوەی ووردە پلاستیک - کە بووەتە هۆکارێکی سەرەکی لە پیسبوونی دەریاکان - ئێمە چەمکی "Easy for Everyone" مان ناساند بۆ پەرەپێدانی خولێکی شۆردن کە ووردە ڕیشاڵ کەمدەکاتەوە، جگە لە ڕاگەیاندی پاڵاوتەی Less Microfiber و یەکەی پاککردنەوە بە هاوکاری لەگەڵ پاتاگۆنیا.
ژیانێکی پەیوەستدار - ژیانێکی پەیوەستکراوی گونجاوتر و ئاسانتر
دوای ئەوەی خەریکە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی کۆتایی دێت؛ هەموومان دەگەڕێینەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆمان. سەرەڕای ئەوەش سێ ساڵ سنووردارکردن بەهای پەیوەستکردنیان بۆ دەرخستین. لە جیهانە گۆڕاوەکەماندا ئەمڕۆ لە سەردەمی پەیوەندی بەهێزدا دەژین.
لە کاتێکدا ژمارەی بەکارهێنەرانی SmartThings دەگاتە 270 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان بە ئامانجی ئاسانکردن و ئاسوودەکردنی ژیانی ماڵەوەیان؛ پەیوەستکردنی ئامێرەکان بە بەهێزی بووە ڕاستی لە ڕێگەی هاوکات کاردنیان بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی یەکگرتووی ماڵەوە بۆ کڕیاران. ساڵی ڕابردوو ئێمە SmartThings Homeمان بە شەش خزمەتگوزاری دەستپێکرد، ئەمساڵ جیهانێکی تەواو نوێی پەیوەستمان ڕاگەیاند لە ژێر دروشمی "جیهانێکی پەیوەستدارتری بێدەنگتر".
بەرهەمە نوێیەکانیBespoke  بە 100% وای فایان هەیە. وە لە ڕێگەی ئەم ئامێرانەوە کە بە شێوەیەکی خۆکاری خۆیان لەگەڵ زیاتر لە بیست کرداری پێشوەختە دانراودا دەگونجێنن لەسەر بنەمای ڕۆتینی ڕۆژانەی بەکارهێنەران، جگە لە بەرزکردنەوەی پێوەرەکانی سەلامەتی؛ ئێمە هەوڵدەدەین دڵنیا بین لەوەی کە ئەزموونی Bespoke نەرم و گونجاوە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ژیانی بەکارهێنەرانمان.
ژیانی شیک - دروستکردنی ژیانێکی شیک
ماڵێکی تایبەت تر و تایبەتمەند هەمیشە ناوەندی Bespoke بووە، کە شێوازێکی ژیانی شیکی دروستکردووە بە ڕێگەدان بە تاکەکان کە چواردەور و کەلوپەلەکانیان بەپێی خواستی خۆیان ڕێکبخەن بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی سەلیقە و ئارەزووە ناوازەکانیان بێت. لە سەرەتای خستنەبازاڕیەوە، زیاتر لە 3 ملیۆن ساردکەرەوەی Bespoke لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشراون، کە ئەمەش خولیای زۆرێک لە بەکارهێنەران بۆ گۆڕینی ئامێرەکەیان پشتڕاست دەکاتەوە.
بۆ ئەوەی بەرهەمە Bespokeەکانمان کەسیتر و گونجاوتر و درێژخایەنتر بن، Bespoke Life تایبەتمەندی ڕەنگ و پارچەی هەیە کە بە ئاسانی دەگۆڕدرێن، بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆڕانی شێوازی ژیان و سەلیقەی کڕیاراندا بگونجێت بەبێ پێویستی بە گۆڕینی تەواوی ئامێرەکە.
هەروەها ئێمە بەردەوام ئارەزووی هاوبەشی دەکەین کە نیشان بدەن کە داهێنان و ڕەنگینیی لە دیزاینی ناوەوەدا چۆنە. بە هاوبەشی لەگەڵ ستۆدیۆی داهێنانی ئیتاڵی TOILETPAPER ، پلێتەکانی ساردکەرەوەی نوێی چاپی سنوورداری Bespoke نموونەیەکی تەواون لە گشتگیربوونی Bespoke کە ڕێگەی نوێ و چاوەڕواننەکراو پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی ژیانی ڕۆژانە زیندوو بکاتەوە و سەرنجڕاکێشتر بێت.
وە لەگەڵ داواکاری بەردەوام بۆ بژاردەکانی تایبەتمەندکردن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکان بە شێوەیەکی گشتگیرتر بە تێپەڕبوونی کات؛ ئێمە هەوڵدەدەین خەڵکی زیاتر بتوانن ماڵەکانیان بەپێی ئارەزووەکانیان دیزاین بکەن، لە ڕێگەی ئامێرەکانمانەوە کە بە تەواوی لەناو شوێنی ژیاندا دەگونجێن، و بەردەوام دەبین لە دروستکردنی هاوبەشی زیاتر لەگەڵ هونەرمەندان و دیزاینەرانی نوێ بۆ بەدەستهێنانی ئەمە.
ئێمە ووردەکاری زیاتر دەربارەی دیدگای گشتیمان لە میانی Bespoke Life 2023 لە 7ی حووزەیران ڕادەگەیەنین. لە ڕێگەی ژیانێکی بەردەوامتر و شیکتر و پەیوەستترەوە؛ Bespoke Life ئاسانکاری و بەها بۆ شێوازی ژیانی ڕۆژانە زیاد دەکات. و ئێمە زۆر بەپەرۆشین بۆ ئاشکراکردنی توانای Bespoke کە چۆن دەتوانێت ئەم بەهایانە بخاتە ناو چالاکییەکانی ڕۆژانەتەوە.





ئەم هەواڵە 679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad