ZNA- هەولێر لە یارییەکانی گەڕی چوارەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى پاڵاوتنى جامى یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەى پورتوگال لە دەرەوەى خاکى خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەى ئایسلەندا یاریکرد.
لە ئەنجامدا پورتوگال بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا دژی ئایسلەندا.
تایمی یەکەم دوای چەندین هێرشی هەردوو هەڵبژاردە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 89دا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تاکە گۆڵی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی پورتوگال دواى چوار بردنەوەى لەسەریەک بە 12 خاڵ لە پێشەنگى کۆمەڵەکەیدایە و ئایسلەنداش تەنیا 3 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە |