ZNA- هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە، 17 وێستگەی کارەبا لە پارێزگای بەسرە لەکارکەوتوون، ئەمەش لەکاتێکدایە پلەکانی گەرما بەرزن کە لە 50 پلەی سەدی نزیکبووەتەوە لە پارێزگاکەدا.
سەرچاوە ناوخۆییەکان رایانگەیاند، "17 وێستگەی کارەبا لە بەسرە لەکارکەوتوون، بەهۆی بەستن، کە زیادەڕۆیی کارکردنە و کارێکی گەورەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور کە لە هەندێک ڕۆژدا پلەی گەرما لە 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێت، یان لەوپلەیە نزیک دەبێتەوە، لەکاتێکدا هەندێک لە ئیدارە ناوخۆییەکان پەنا دەبەنە بەر هەندێک چارەسەر و ڕێوشوێن بۆ کەمکردنەوەی شەپۆلی گەرما، لەوانە کەمکردنەوەی کاتەکانی دەوام یان ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی.
ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە |