ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیک بيلباو لەیاریگای خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بیلباو بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و هەوڵەکانیان چڕکردەوە تاکو دوو گۆڵیان لە رێگەی رۆدریگۆ و جۆد بێلینگهام لە خولەکەکانی 28 و 36 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە چەندین هەوڵیان دا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، سەرەنجام یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.
ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە |