ZNA - هەولێر
هێزە سنوورییەکان 12 کەسی بیانییان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببڕن بێنە شاری دهۆک.
لەچوارچێوەی ئەرکەکانی هێزە سنوورییەکان بۆ پاراستنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، لە چوارچێوەی فەرماندەیی سنووری هەرێمی توانیوویانە 12 کەسی بیانی دەستگیربکەن کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری دهۆک ببڕن، دواتر ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرنەبەر.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad