English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی هەڵەیەک بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیای تۆیۆتا رادەگیرێت
2023-08-29 [12:48 PM]

ZNA-هەولێر


کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆڕ رایگەیاندووە، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەوە کارەکانی لە سەرجەم کارگەکانی ئۆتۆمبێل لە ژاپۆن رادەگرێت، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی سیستەمی بەرهەمهێنانەوە، کە ئەگەری زۆرە بەرهەمهێنانی گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا بوەستێنێت.

گوتەبێژی کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆڕ رایگەیاند "دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیاکەمان بەپێی فرۆشتن لە جیهاندا بەرهەمهێناوە، بەڵام بەهۆی هەڵەیەک لە سیستەمی بەرهەمهێناندا کارەکانیان دەوەستێت"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێناچێت هۆکارەکەی هێرشی ئەلیکترۆنی بێت و کۆمپانیا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکات".

کۆمپانیای تۆیۆتا تا بەیانی ئەمڕۆ کارەکانی لە 12 کارگە ڕاگرتووە و دوو لە کارگەکانیش بەردەوامن لە کارەکانیان.

گوتەبێژی کۆمپانیای ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ لە شەفتی دووەمدا کارکردن لە هەر 14 کارگەکە دەوەستێت، گوتیشی: هێشتا دیار نییە چەند بەرهەمهێنانمان لەدەست دەچێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەو 14 کارگەیە پێکەوە نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرهەمی کۆمپانیاکە پێکدەهێنێت. هەروەها کۆمپانیای تۆیۆتا گەورەترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا لە رووی فرۆشتنەوە.

راگرتنی بەرهەمهێنان لە کاتێکدایە کە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای تۆیۆتا لە ژاپۆن بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە رێژەی بەرهەمهێنانی بە هۆکارێک کەمکردبووەوە.

بەرهەمهێنانی کۆمپانیای تۆیۆتا لە ژاپۆن لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی لەسەدا 29 بەرزبووەتەوە، ئەمەش یەکەم زیادبوونی لەو جۆرەیە لە ماوەی دوو ساڵدا.

کۆمپانیای تۆیۆتا ساڵی رابردوو بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنییەوە بۆ ماوەی یەک رۆژ کارەکانی وەستا، بەو هۆیەوە نزیکەی بەرهەمهێنانی 13 هەزار ئۆتۆمبێل لەدەستدا.





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad