English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئینگلتەرا.. بە سەرکردایەتی هالاند مانسیتی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا
2023-09-02 [07:06 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆی ڕووبەڕوی یانەی فولهام بویەوە.

 

مانچستەر سیتی بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە فولهامی میوانی هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانەی چەندین هەلی مەترسیداریان دروستکرد، سەرەنجام یاریزان ئەلڤارێز لە خولەکی 31 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ سیتی تۆمارکرد،

تەنیا دوو خولەکی خایاند یانەی فولهام گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکردەوە، لە خولەکی پێنجی زیادکراوی تایمی یەکەمدا یاریزان ناسان ئاکی مان سیتی کردە خاوەن دوو گۆڵ.

 

لە تایمی دووەم، مانچستەر سیتی ئەم ئەنجامەی قبوڵنەکرد و بە بەهێزی دەستیپێکرد، توانی سێ گۆڵی تر لەڕێگەی یاریزان ئێریک هالاند (هاتریک)لە خولەکەکانی 58، 70 و 95 تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ پێشەنگی خولی ئینگلتەرای گرتووە و فولهامیش تەنیا چوار خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad