English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ پەردەی لەسەر جلشۆری “A-40%”کارا و پەمپی گەرمی EHS Mono R290 لادا لە پێشانگایIFA 2023 
2023-09-10 [03:54 AM]

اربيل (zna)


کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پەردەی لەسەر جلشۆری "A-40%" و پەمپی گەرمی "EHS Mono R290" لادا لە میانەی پێشانگای نێودەوڵەتی بەرلین بۆ ئەلیکترۆنیات و کەلوپەلی ناوماڵ "IFA 2023"، کە یەکێکە لە گەورەترین پێشانگە بازرگانییەکان لە جیهاندا. خستنەبازاڕی جلشۆری "A-40%" و پەمپی گەرمی"EHS Mono R290" ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانی سامسۆنگە بۆ پێشخستنی شێوازێکی ژیانی کارا و ژینگەدۆست.
وە لە کاتێکدا کە ئێمە شایەتی زیادبوونی هۆشیاری و ئارەزووی بەکاربەرانین بۆ کاریگەرییە ژینگەییەکانی ئەو بەرهەمانەی کە بەکاریان دەهێنن؛ ئەم خاڵە بووەتە پێشینەیان لە کاتی بڕیاردانی خاوەندارێتی و کڕینی ئامێرەکانی خۆیان. سامسۆنگ بە خستنەبازاڕی ئەو دوو بەرهەمە نوێیە، خواست و پێداویستییەکانی بەکارهێنەرانی هۆشیاری ژینگەیی دابین دەکات.
جونهوا لی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی ئەزموونی کڕیاران بۆ بازرگانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: "ئەم مۆدێلانە دەستکەوتێکی تەکنەلۆژیین، بەتایبەتی کاتێک باس لە تایبەتمەندییە زیرەکەکان و کارایی وزە دەکرێت کە پێشکەشی دەکەن".
جلشۆری "A-40%"؛ بە کارایی زیاتر و کارایی وزەوە
کۆمەڵەی جلشۆرە نوێیەکانی سامسۆنگ بۆ ساڵی داهاتوو ئەو مۆدێلانە لەخۆدەگرێت کە تایبەتمەندن بە پاشەکەوتکردنی وزە تا 40% بە بەراورد بە پێوەرە کارپێکراوەکان، بە ئامانجی گەیشتن بە پۆلی کارایی وزەی A. هەروەها تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی بە شێوەیەکی زیرەک کاراییەکە باشتر دەکەن لە پرۆسەی شۆردن و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە، لە هەمان کاتدا توانای بارکردن تا 10 کیلۆگرام لەگەڵ دیزاینی BESPOKE دابین دەکات. جلشۆری A-40% لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024ەوە لە بازاڕەکانی ئەوروپا بەردەست دەبێت.
وە جلشۆرەکە پەیوەندییەک بە بەرنامەی SmartThings دابین دەکات کە یارمەتی کەمکردنەوەی وزە دەدات لە ڕێگەی AI Energy لە SmartThings Energy. کە ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی چاودێری بەکارهێنانی وزە بکەن لەسەر بنەمای بەکارهێنانی ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە و بەهای پارەی کارەبا بخەمڵێنن. وە بۆ خولەکانی شۆردن کە دەتوانن لەسەر دۆخی پاشەکەوتکردنی وزەی AI Energy کاربکەن؛ جلشۆرەکە بە شێوەیەکی زیرەک بەکارهێنانی وزە تا 70% کەمدەکاتەوە لەکاتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Ecobubble بۆ شۆردن بە ئاوی سارد لەبری ئاوی گەرم و کاتەکانی خولی زیادە.
جلشۆری A-40% بە تەکنەلۆژیای AI Wash بەهێز کراوە، کە تەکنەلۆژیای هەستەوەری پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی توانای شۆردن و کەمکردنەوەی پیسی، بە باشترکردنی زیرەکی بڕی ئاو و بەکارهێنانی پاککەرەوە لەڕێگەی دیاریکردنی کێش و نەرمی قوماشەکان، چاودێریکردنی بەردەوامی ئاستی پیسیەکەی، و ڕێکخستنی بەردەوامی کاتەکانی تەڕکردن و شۆردن و خولانەوەی بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام بە خێرایی و کارایی.
لەگەڵ; خولی "زۆر خێرا" (Super Speed) ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات جلەکانیان بە باشی بشۆن لە هەمان کاتدا کاتەکانی خولەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە، ئەم خولە لە ماوەی 39 خولەکدا کۆتایی دێت بەبێ ئەوەی پاکوخاوێنی بکاتە قوربانی، ئەمەش لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای Speed Spray ی ناوەکییەوە ئەنجام دەدرێت، کە کاردەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەی شۆردن و بەئاودان بە ئازادکردنی جێتی ئاو بۆ ئەوەی بە خێرایی بگاتە جلەکان.
EHS MONO R290: گەرمکەرەوەی متمانەپێکراو و تێچووی وزەی کەم
EHS MONO R290 نوێترین زیادکردنە بۆ کۆمەڵەی پەمپی گەرمیەکانی سامسۆنگ، و R290 وەکو مادەی ساردکەرەوە بەکاردەهێنێت کە بوونە هۆکار بۆ گەرمبوونی جیهانی زۆر کەمترە (GWP) بە بەراورد بە ساردکەرەوەکانی تر.
EHS Mono R290 توانای دابینکردنی بەردەوامی ئاوی گەرمی هەیە تا پلەی گەرمی 75 پلەی سەدی بۆ مەبەستی گەرمکردنی ماڵەوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ سیستەمی گەرمکردنەوە لە شوێنە نیشتەجێبوونە کۆنەکاندا کە پێشتر پشتیان بە گەرمکەرەوەی غاز دەبەست بۆ پێداویستیەکانیان لە گەرمکردنەوە.
هەروەها یەکەی EHS Mono R290 تایبەتمەندی گەرماگۆڕێکی فراوانکراوی هەیە کە توانای گواستنەوەی گەرمی زیاتری هەیە بە یەکجار بە بەراورد بە یەکەیەکی ئاسایی دەرەوەی، لەکاتێکدا ناوچەی گواستنەوەی گەرمی تا 39% گەورەترە. لە ئەنجامدا ئامێرەکە توانای گەیاندنی کارایی گەرمکەرەوەی 100% متمانەپێکراوی هەیە لە پلەی گەرمی نزمدا کە دەگاتە -10 پلەی سەدی.
هەروەها دۆخی AI Energy بەکارهێنانی وزە کەمدەکاتەوە، بە شیکردنەوەی شێوازی بەکارهێنان دەتوانێت پلەی گەرمی ئاوی گەرمی ناوماڵ ڕێکبخات و هەمان ئاستی گەرمی دابین بکات بەبێ ئەوەی وزەیەکی زۆر بەکاربهێنێت.





ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad