English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ سەردەمێکی نوێ لە تەکنەلۆژیای OLED دەستپێدەکات لەگەڵ شاشەیOdyssey OLED G9 
2023-09-10 [03:55 AM]

اربيل (zna)


کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکی پەردەی لەسەر وەشانی جیهانی مۆنیتەری یاری Odyssey OLED G9 (مۆدێلی G95SC) لادا، کە بە تەکنەلۆژیای نەوەی داهاتووی زیرەکی دەستکرد بەرزکراوەتەوە1. بەدوای ئەو سەرکەوتنە گەورەکەی ساڵی ڕابردووی شاشەی Odyssey OLED G8 (G85SB) بەدەستیهێنا؛ شاشە نوێیەکە پەیوەندی بە کۆمەڵەی سامسۆنگەوە دەکات و سەردەمێکی نوێی تەکنەلۆژیای یاریکردنی OLED دەستپێدەکات.
هۆن چون، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کارەکانی شاشەی بینراو لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: "ساڵی ڕابردوو سامسۆنگ بە خستنەبازاڕی ئامێری Odyssey OLED G8 پێداویستی و چاوەڕوانییەکانی یاریزانە بەئەزموونەکانی بەدیهێنا". و ئەمڕۆ لەگەڵ پەردەلادان لەسەر شاشەی Odyssey OLED G9 کە بە کوالێتی وێنەی بێهاوتای بەهێز کراوە، خۆشحاڵین بە پێشکەشکردنی شاشەی بەهێزی یاریکردن بە کڕیارەکانمان و بەرزکردنەوەی ئاستی یاریکردنی OLED” .
بە قەبارەی 49 ئینچ، و چەمانەوەی1800R ؛ شاشەی Odyssey OLED G9 یەکەم شاشەی OLED یە کە ڕوونی (DQHD؛ 5,120 x 1,440) و ڕێژەی ڕووبەری شاشەکەی 32:9 پێشکەش دەکات، کە هاوتایە لەگەڵ پانی دوو شاشەی QHD کە شانبەشانی یەکتر دانراون، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئەزموونی نوقمبوون بکەن بینین لە ناوچەیەکی فراوانی بینین. بەهۆی کاتی وەڵامدانەوەی خێرا کە 0.03 میلی چرکە (GtG) و ڕێژەی نوێبوونەوەی 240 هێرتز، یاریزانان هەستی کێبڕکێیان دەبێت.
هەروەها شاشەی Odyssey OLED G9 بە پڕۆسێسەری Neo Quantum Pro بەهێز کراوە کە ناوازەی دەکات، و لە هەنگاوی زۆر پێشتر لە شاشەکانی تری یاریکردنی OLED دایدەنێت. بە بەکارهێنانی ئەلگۆریتمێکی فێربوونی قووڵ، پرۆسێسەرەکە بە شێوەیەکی زیرەک وێنەکان شی دەکاتەوە بۆ گەڕاندنەوەی هەموو وردەکارییەک، تا سەرسوڕهێنەرترین وێنە پیشان بدات، پێکسڵ بە پێکسڵ و خۆکارانەی ڕووناکی، کۆنتراستی ڕوونی هەموو ئەو شتانە بەرز دەکاتەوە کە سەیری دەکەیت.
تەکنەلۆژیای AMD FreeSync ™ Premium Pro ئەزموونی یاریکردنی زۆر نەرم لەسەر Odyssey OLED G9 پیشان دەدات. وە بە تەکنەلۆژیای DisplayHDR ™ True Black 400، شاشەکە وردەکارییەکی سەرسوڕهێنەر و ڕەنگێکی زیندوو پیشان دەدات، گرنگ نییە چ یارییەک ئەنجام دەدرێت یان بەکارهێنەر سەیری چ ناوەڕۆکێک دەکات.
شاشەی Odyssey OLED G9 دیزاینێکی تەنک و باریکی هەیە کە لەناو چوارچێوەیەکی کانزایی کەشخە. لە پشتەوەی شاشەکەدا CoreSync هەیە و پشتی شاشە سەرەکیەکە Core Lighting+ ی سەرنجڕاکێش هەیە، کە تەکنەلۆژیای ڕووناکی پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ڕەنگەکانی سەر شاشەکە بگونجێت، ناوەڕۆکەکە بە ژیان دەگەیەنێت و بەم شێوەیە ئەزموونێکی یاریکردنێکی لەبیرنەکراو. و بڵندگۆی ستێریۆی ناوەکی ئەزموونی دەنگی تەواوکەری ناوەڕۆکەکانی پیشان دراو لەسەر شاشەکە بە دەنگی ڕوون دەدات.
هەڵبژاردنێکی بێهاوتایە، لەسەر شاشەیەکی ڕووناکی ناوازە
شاشەی Odyssey OLED G9 پڕە لە بەرنامەکانی Samsung Gaming Hub2 و تەلەفیزیۆنی زیرەک ، کە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی پەخشکردن و یاریکردن و کەیفخۆشی لە یەک شوێندا دابین دەکات. بەکارهێنەران دەتوانن لە دابینکەرانی OTT سەیری بەرنامە دڵخوازەکانیان بکەن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە پەیوەندیکردن بە کۆمپیوتەر یان ئامێری مۆبایلەوە هەبێت3. هەروەها لە سەکۆی Samsung Gaming Hub بەکارهێنەران دەتوانن یارییەکانی هاوبەشە پێشەنگەکانی ناوەڕۆک وەک Xbox Game Pass و NVIDIA GeForce Now بدۆزنەوە و یارییان پێبکەن، بەبێ ئەوەی هیچ دابەزاندنێک یان پێویستی بە بیرگە هەبێت.
تایبەتمەندی Multi View ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە سوودی تەواو لە شاشە گەورەکە وەربگرن، بە دابەشکردنی بۆ دوو شاشە و یاریکردن لەسەریان لە هەمان کاتدا، ئەمەش ئەزموونی یاریزانەکان دەوڵەمەندتر دەکات لە چێژوەرگرتن لە فرەکارکردن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بەبێ پێویستی بە چەندین شاشە.
Odyssey OLED G9 چەندین کارایی و تایبەتمەندی گونجاو پێشکەش دەکات، کە ئەزموونێکی بەرزتر دەدات چ لە ڕووی یاریکردنەوە یان سەیرکردنی ناوەڕۆکەوە. بژاردەی پەیوەندی جۆراوجۆر، لەوانە HDMI 2.1، Micro HDMI 2.1، Display Port 1.4، و Auto Source Switch+، پەیوەندییەکی ناوەندی و ئاست بەرز لە یەک دەرچەی USB دروست دەکەن، بە نەرمی بێ گوێدانە سەرچاوەی ناوەڕۆکەکە. هەروەها ستاندی بەرزی ڕێکخراو (HAS) ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ژینگەی شاشەی تەواو بۆ یاریکردن یان سەیرکردنی ناوەڕۆک بەدەستبهێنن.
بە مەبەستی دابینکردنی جۆرێکی گشتگیر کە پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی بەکارهێنەران دابین بکات؛ هەروەها زنجیرەی Odyssey OLED G9 مۆدێلی G93SC لەخۆدەگرێت کە شانازی بە هەمان کارایی بەهێزی OLED دەکات، هەروەها خزمەت بەو کەسانە دەکات کە خواستەکانیان لە دەرەوەی Gaming Hub یان Smart TV دەدۆزنەوە.





ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad