ZNA - هەولێر لە هەفتەی درێژەی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی لالیگادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی لاس پاڵماسی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە لاس پاڵماس بهێنێت.
هەر لە تایمی یەکەمدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و توانی چەندی هەلی گۆڵکردن دروستبکات، تاکو لە خولەکی سێی زیادکراودا یاریزان براهیم دیاز توانی گۆڵی پێشکەوتنی یانەی شاهانە تۆماربکات.
لە تایمی دووەم سەرەڕای ئەوەی یانەی لاس پاڵماس باشتر گەڕایەوە، بەڵام یانەی شاهانە لە خولەکی54دا لەڕێگەی خۆسێلۆ گۆڵی دووەمی یانەی ڕیاڵی تۆمارکرد.
سەرەنجام یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت، لاس پاڵماسیش تەنیا 5 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە |