ZNA - هەولێر لە یەکەم یاری هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا و لە یاری لوتکەدا، یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی سیڤیلیای کرد.
لە ئەنجامدا یانەی بارسا توانی بە هاوکاری سێرجیۆ رامۆس بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سڤیلیا بباتەوە.
هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتری بەڵام گێمی یەکەم بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ بۆ هەردوو لا بە کۆتا هات
لە گێمی دووەمدا یاریەکە یانەکان بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەیان، بەڵام لە خولەکی 76 سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکار بە هەڵە گۆلێکی لە خۆیان و لە سوودی بەرشەلۆنە تۆمار کرد.
بەم سەرکەوتنە، بەرشەلۆنە بە شێوەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە، سڤیلیاش تەنیا 7 خاڵی هەیە و لە پلەی 12 دێت.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |