|
ZNA - هەولێر لە هەڵمەتێکی تیمەکانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق 24 كەس بە تۆمەتی بانگەشە بۆ حزبی بەعس دەستگیر دەکرێت.
لە راگەیەندراوێكدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە هەڵمەتێکی تیمەکانی ئاسایشی نیشتمانی، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و هەماهەنگی هاووڵاتیان، توانرا 13 کەس لە پارێزگای کەرکووک و 11 كەسی دیكەش لە پارێزگاكانی بەغدا، ئەنبار، كەربەلا و نەینەوا بە تۆمەتی پەیوەندی و بڵاوکردنەوەی چالاکی حزبی بەعس دەستگیربكەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، تۆمەتباران بەپێی ماددەکانی قەدەغەکردنی حزبی بەعسی ژمارە 32ی ساڵی 2016 دەستگیركراون و رەوانەی لایەنی دادوەری کراون، تاکو رێکكاریی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی حه‌وتی ده‌ستووری عێراق، هه‌ر كیان و پرۆگرامێك پاڵپشت و هانده‌ری ره‌گه‌زپه‌رستی و تیرۆر و ته‌كفیر و پاكتاوی تائیفی بێت، به‌تایبه‌تی حزبی به‌عسی سه‌دامی له عێراق، له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێكدا رێگه پێنه‌دراوه‌و نابێت به‌هیچ ناوێك بخرێته چوارچێوه‌ی فره‌یی سیاسی.
له یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عسیشدا هاتووه، چالاكییهكییهكانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی حزبی به‌عس قه‌ده‌غه‌یه جا له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێكدا بێت و به‌هه‌ر رێگه و هۆكارێكی راگه‌یاندنه‌وه بێت.
حزبی بەعس، لە 7ی نیسانی ساڵی 1947 لە لایەن میشیل عەفلەقەوە دامەزراوە و دوو باڵی سەرەکی له عێراق و سووریا ھەبوو و لە عێراقدا لە 8 شوباتی 1968 لە رێگەی کودەتای سەربازییەوە بۆ یەکەمجار حوکمی گرتۆتە دەست.
دروشمەکانی بەعس دروشمی شۆڤینی بوون و لە ماوەی حوکمڕانیدا بە ئاگر و ئاسن لە ھەوڵی سڕینەوە و پاکتاوکردنی ناسنامە و نەژادی نەتەوەکانی دیکە بەتایبەتی نه‌ته‌وه‌ی کوردی دابوون.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |