ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی میوانداری برايتونی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یانەی مانسیتی کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا سیتیزن باشتر دەرکەوت و توانی دوو گۆڵی خێرا لە خولەکەکانی 7 و 19 لە ڕێگەی یاریزانان جولیان و ئێرلینگ هالاند تۆماربکات،
دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، دوای چەندین گۆڕانکاری و هاتنە ناو یاریگای یاریزان ئەنسۆ فاتی لە خولەکی 73 گۆڵێکی بۆ یانەی برايتون تۆمارکرد، یاریەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، یانەی مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی و برایتونیش 16 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |