هەولێر – ZNA
رۆژی سێشەممە لە هۆڵی پەیمانگای هونەرە جوانەكان، شانۆی "كولاڤ و پەیك"ـی نمایشکرا.
نمایشەکە بە ئامادەبوونی ئاریان سەڵاحەدین، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەر و هیوا سوعاد، بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر و دەستەیەک لە هونەرمەندان و مامۆستایان و قوتابییان بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر، میوانداریی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی دهۆكی كرد و گرووپی شانۆی "شورەشڤان" كرد، كە لە نووسینی عەسان كەنفان و لە وەرگێڕانی ها عەبدولعەزیز و ئامادەكردنی عادل حەسەن بوو.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |