English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 1972 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
2023-10-25 [09:54 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەمە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 1972 دۆلار جێگیر بوو و گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەرداهات. 

 

دوای ئەوەی نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ سەرەتای ئەم هەفتەی گەیشتە نزیکەی دوو هەزار دۆلار، لەوە بەدواوە نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردووە و نەیتوانیوە ئاستی 2000 دۆلار تێپەڕێنێت.

 

هۆکاری سەرەکی جێگیربوونی نرخی زێڕ ئەو سەقامگیرییەیە کە لە بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا دروستبووە.

 

سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی 10 ساڵی گەنجینەی ئەمریکا دوورکەوتووەتەوە لە 5٪ کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای ساڵی 2007ـوە، بەوهۆیەشەوە نرخی زێڕ سەقامگیر بووە لە نزیکەی 1970 دۆلار.

 

سەرەتای ئەم هەفتە، بەهۆی بەرزبوونەوەی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا، نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا روویدا و دڵەڕاوکێیەکانی پەیوەست بە پەرەسەندنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش نرخی زێڕی بەرزکردبووەوە، بەڵام ئێستا سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا دابەزیوە و ئاراستەی نرخی زێڕی گۆڕیوە. 





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad