English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی S23 FE و گالاکسی تاب S9 FEو گالاکسی Buds FE تایبەتمەندی ناوازە 
2023-11-05 [03:15 AM]

هه‌ولێر (zna)



کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس نوێترین زیادکردنی زنجیرەی FE بۆ سیستەمی گالاکسی ڕاگەیاند، کە بریتیە لە گالاکسی S23 FEی نوێ، گالاکسی تاب S9 FE، S9 FE+. ئەم ئامێرانە بە دیزاینە جیاواز و بەهێزەکانیان و کارایی پێشکەوتوو و توانای کامێرا و دەنگی بەرز و زۆر شتی تر ناسراون، ئەم ئامێرانە سەرسوڕهێنەرترین ئامێری FEن لە پۆلەکەیاندا تا S9تا. بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بۆ یەکەمجار ئەزموونی ئامێرە پێشەنگەکانی گالاکسی بکەن، ئامێرە نوێیەکانی FE سەرەتایەکی نموونەیی دەبێت بۆیان.
تی ئێم ڕۆه، سەرۆک و بەرپرسی پەیوەندییەکانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: "لە سامسۆنگ، ئێمە پابەندین بە گەیاندنی داهێنانی ئاست جیهانی بە هەموو کەسێک لە ڕێگەی ئەزموونە گەورەکانی مۆبایلەوە کە لەگەڵ شێوازی ژیانی ئەواندا دەگونجێت، ئامێرە نوێیەکانی FE پڕن لە توانای ناوازە کە دڵی جەماوەران بەدەستدەهێنێت، بە تەنیا یان لە سیستەمێکی پەیوەستکراودا، ڕێگە بە بەکارهێنەرانی گالاکسی دەدات زۆرترین داهێنان و بەرهەمهێنانیان هەبێت".
 
گالاکسی S23 FE: دیزاینی تایبەتی زنجیرەی گالاکسی S، و کامێرای پرۆفیشیناڵ

مۆبایلی گالاکسی S23 FE بە دیزاینی ئایکۆنی زنجیرەیS دێت بە کامێرای نوێ و جوانکاری ناوازە کە بە بەرگری ئاو و تۆز IP68 پارێزراوە بۆ شاشەیەکی کەشخەتر. مۆبایلی گالاکسی S23 FEبە ڕەنگی نوێ بەردەستە کە زۆر زیندوو دەردەکەون.
یارمەتیت دەدات وێنە و ڤیدیۆی سەرسوڕهێنەر بگرێت، کە لەسەر مۆبایلی گالاکسی S23 FE زیندوو دەبنەوە بە هاوێنەی ڕوونی بەرز تا 50 مێگاپێکسڵ و زوومێکی بینایی کە دەتوانێت 3 هێندە گەورە بکات. بەرنامەی وێنەگرتنی شەوانە ی گالاکسی S23 FE ڕێگەت پێدەدات سێڵفی و پۆرترێت بگرێت. بەهۆی تایبەتمەندی پێشکەوتووی جێگیرکردنی وێنەی دیجیتاڵی (VDIS)، لەکاتی جووڵەدا وێنەی جێگیر بگرە بە بەکارهێنانی کامێرای دواوە بە گۆشەی جێگیرکەری وێنەی بینایی (OIS).
دەتوانیت بە بەکارهێنانی بەرنامەی یاریدەدەری کامێرا "Camera Assistant" وێنەی تایبەت بگریت، پاشان هەڵبژێریت کە کام تایبەتمەندی خۆکاریت دەوێت بەکاری بهێنیت بۆ ئەزموونێکی وێنەگرتنی تەواو تایبەتمەند. کامێرای مۆبایلی گالاکسی S23 FEئامرازی دەستکاریکردنی هەیە کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، پاترییە درێژخایەنەکەی 4500 میلی ئەمپێر، تەنها لە ماوەی 30 خولەکدا تا 50% بارگاوی دەبێتەوە، بە بەکارهێنانی ئەداپتەری 25 واتی. هەموو ئەم هێزە زیندووە لەسەر شاشەیەکی Dynamic AMOLED 2Xی ڕووناک و پڕ ژیان و زۆر نەرمی 6.4 ئینچ دەبێت. تەکنەلۆژیای بەرزکردنەوەی بینین "Vision Booster" به شێوەیەکی خۆکاری بارودۆخی ڕووناکی گونجاو دەستنیشان دەکات.
 
بیستۆکی گالاکسی Buds FE: دەنگی بەرزتر و نەهێشتنی دەنگەدەنگی چواردەور "ANC" و دیزاینی نەرمی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی دەنگی نایاب بۆ بەکارهێنەرانی زیاتر

بیستۆکی گالاکسی Buds FE تایبەتمەندی درێژترین تەمەنی پاتری لە زنجیرەکەیاندا هەیە، کە تا 8.5 کاتژمێر کار دەکات، و بە گشتی تا 30 کاتژمێر بە کەیسی بارگاویکردنەوەشەوە. 

، بیستۆکی گالاکسی Buds FEدەتوانێت هاوڕێیەکی تەواو بێت لە گەشتەکەتدا. تایبەتمەندی SmartThings Find یارمەتیت دەدات بەدواداچوون  بۆ شوێنی بیستۆکەکانت بکەیت.
زنجیرەی گالاکسی S23 FE و گالاکسی تاب S9 FE بە سیستەمی پاراستنی Samsung Knox پشتگیری دەکرێن، واتە ئاسانە زانیاری کەسی بە پارێزراوی بهێڵیتەوە.
 
بۆ گرنگیدان بە هەسارەکە دروستکراوە
بە خستنەبازاڕی نوێترین ئامێرەکانی FE، سامسۆنگ پابەندبوونی خۆی بە ژینگە بەهێزتر دەکات بە فراوانکردنی بازنەی نوێترین داهێنانە ئامانجدارەکانی لە سەرانسەری سیستەمەکەیدا.
مۆبایلی گالاکسی S23 FEو S9 FE  تایبەتمەندی بەکارهێنانی کۆمەڵێک مادەی بەکارهاتووی  لەوانەش پلاستیکی بەکارهاتوو، کە لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراوەوە و بەرمیلی ئاو و شووشەی پلاستیکی بەدەست دێت.

 
بەردەست بوون
لە 20ی تشرینی یەکەمەوە مۆبایلی گالاکسی S23 FE لە بازاڕە هەڵبژێردراوەکاندا بەردەست دەبێت، لە بەرامبەردا زنجیرەی گالاکسی تاب S9 FE و Buds FE لە 6ی ئەم مانگەدا بەردەست دەبن.





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad