ZNA - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌كاری زه‌یتون و رۆنی زه‌یتونی ده‌ریاچه‌ی ئیجه، ئاشكرای كرد، عێراق سێیه‌م وڵاتی ههرناردهكاری زه‌یتونی توركیه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه هه‌نارده‌كاری زه‌یتون، داود ری، له لێداوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی، به‌های هه‌نارده‌ی زه‌یتون گه‌یشته 184 ملیۆن و 510 هه‌زار دۆلار و به‌رهه‌می زه‌یتونیش له هه‌ردوو ساڵی 2022 و 2023 زیاتر له 100 هه‌زار تۆن بووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، پێشتر ئه‌مانیا له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه دا بووه كه زه‌یتونی توركی هه‌نارده‌ی كردوه به بڕی 33.4 ملیۆن دۆلار، دواتر رۆمانیا به دووه‌م وڵات دێت به بڕی 24.3 ملیۆن دۆلار و عێراق به سێیه‌م به بڕی 23.4 ملیۆن دۆلار، بولغاریاش به پێنجه‌م وڵات دێت به بڕی 7.8 ملیۆن دۆلار.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |