English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
“لە مانگی نۆڤەمبەردا زیاتر پاشەکەوت بکە” لەگەڵ ئۆفەری تایبەت و داشکاندنی بەنرخ
2023-11-21 [03:48 AM]

هه‌ولێر (zna)


لە “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”ەوە تا 40%
(هەولێر،کوردستان - 15ی تشرینی دووەمی 2023): کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی ئۆفەری تایبەت و داشکاندنی تا 24%ی دەستپێکرد، پێشکەشی کڕیاران و بەکاربەران دەکات تا 11ی کانوونی دووەمی 2023 یان تاوەکو بڕە دیاریکراوەکان تەواو دەبێت، هەر کامیان یەکەم بێت، هەمو ئەمانە لەسەر پاکێجێکی هەڵبژێردراوی ئامێری ناوماڵ و ئامێری کات بەسەربردنی ناوماڵ لە براندی “سامسۆنگ”، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی خاڵە جۆراوجۆرەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکە بکڕدرێت، کە بریتین لە پێشانگای بریکارە فەرمییەکانی و دابەشکەرە ڕێگەپێدراوەکانی لە شارەکان و پارێزگاکانی عێراق، یان لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگ، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی بەستەری https://www.samsung.com/iq_ar/offer/ دەستبکەوێت، بەو پێیەی فرۆشگای ئەلیکترۆنی سامسۆنگ e-store ماڵپەڕی فەرمی سامسۆنگە کە ڕێگەت پێدەدات ڕاستەوخۆ بەرهەمەکانی سامسۆنگ بەدەستبهێنیت.
ئەم هەڵمەتەی ئۆفەر و داشکاندن لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامی سامسۆنگدایە بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزاری بۆ کڕیارەکانی، چونکە سامسۆنگ هەمیشە هەوڵدەدات پێزانینی خۆی بۆ کڕیارەکانی لە سەرانسەری جیهان نیشان بدات بۆ پشتگیری و متمانەیان پێی لە ڕێگەی دەیان ساڵ لە داهێنانەوە. بەمە دەرفەتێکی ناوازە بۆ کڕیارەکانی دەڕەخسێنێت کە ببنە خاوەنی ئامێرە پێشەنگ و دڵخوازەکانی بە پێشکەشکردنی ئۆفەر و داشکاندنی ناوازە بە نرخێکی تایبەت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا بەکارهێنەران دەتوانن هەریەکێک لەو تەلەفزیۆنانەی سامسۆنگ بەدەستبهێنن کە بۆ ماوەی 17 ساڵ لەسەریەک پێشەنگی پیشەسازی و بازاڕن، کە بریتین لە تەلەفزیۆنی NEO QLED 4K بە قەبارەی 55 ئینچ و تەلەفزیۆنی Crystal UHD بە قەبارەی 60 ئینچ و 65 ئینچ و 85 بە داشکاندنی تا 24% تا 11ی کانوونی دووەمی 2023.
سەبارەت بە ئامێرەکانی ناوماڵ، تەنها لە خاڵە جیاوازەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکەدا بەردەستە، کە بریتین لە پێشانگای بریکارە فەرمیەکانی و دابەشکەرانی ڕێگەپێدراو لە شارەکان و پارێزگاکانی عێراق. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا سامسۆنگ داشکاندنی تا 16% لەسەر کۆمەڵێک جلشۆری دەرگای پێشەوە دەکات، هەروەها 12% لەسەر ساردکەرەوەکان، کە بریتین لە ساردکەرەوەی سەرەوەی بەفرگر بە دیزاینی Bespoke، و ساردکەرەوەی سەرەوەی بەفرگر لەگەڵ تایبەتمەندی Optimal Fresh+، و ئەم هەڵمەتە تا 10ی کانوونی دووەمی 2023 بەردەوام دەبێت. هەروەها سامسۆنگ دەرفەت دەدات بە کڕیارەکانی تا سوودمەند بن لە داشکاندنی تا 40 % و ئۆفەرە تایبەتەکان لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانی و ئیکسسواراتەکانی.
کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق دەتوانن باشترین ئۆفەرەکانی مانگی نۆڤەمبەر لە سامسۆنگەوە ببینن و چێژ لە ئەزموونێکی ئاسان و چێژبەخشی بازاڕکردن وەربگرن بە سەردانی فرۆشگای ئۆنلاینی سامسۆنگ، یان سەردانی لق و پێشانگە ڕێگەپێدراوەکانی سامسۆنگ لە سەرانسەری عێراق.





ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad