ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 14ی خولی ئەڵمانیا، یانەی فرانک فۆرت میوانداری بایرن میونشنی کرد.
لە ئەنجامدا بایرن تووشی شکستێکی گەورە هات و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕاندی.
لە تایمی یەکەم یانەی فرانکفۆرت باشتر بینرا و توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 12، 31 و 36 لەڕێگەی یاریزانان عومەر مەرمووش، ئیریک ئیبیمی و هوگۆ لارسۆن تۆماربکات،
بەڵام بایرن گۆڵێکی لە خولەکی 44 لەلایەن جۆشوا کیمیچ تۆماربکات.
لە تایمی دووەمدا یانەی فرانکفۆرت بەردەوام بوو لە ئاستە بەرزەکەی و دوو گۆڵی تر لە خولەکی 50 دوووبارە ئیریک ئیبیمی گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و لە خولەکی 60 ئانسجار ناوف پێنجەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، یانەی بایرن بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی دووەمدا مایەوە، یانەی فراکنفۆرتیش بە کۆکردنەوەی خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت.
ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە |