English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. یاری لوتکە لە بەڕژەوەندی ئاتلانتا کۆتاییهات دژی میلان
2023-12-09 [08:13 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی ئیتاڵیادا، یانەی ئاتلانتا لە یاریگای خۆی میوانداری میلانی کرد.

 

سەرەنجام ئاتلانتای خاوەن یاریگا و هاندەر توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە میلان بهێنێت.

 

هەر لە سەرەتاوە یاریێکی بەهێز دەرکەوت و لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە گۆڵێکیان تۆمارکرد، 

سەرەتا ئاتلانتا دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لە خولەکی 38 لەلایەن لۆکمان تۆمارکرد، گۆڵەکەی میلانیش ئولیڤەر جیرۆ لە خولەکی سێی زیادکراوی ئەو تایمە تۆمارکرد و یارییەکەی یەکسانکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، جارێکی تر لۆکمان تۆڕی گۆڵی میلانی هەژاندەوە، بەڵام لەخولەکی 80 لوکا یۆڤیچ گۆڵی بەرامبەری ئاتلانتا تۆمارکرد،

لە خولەکی پێنجی زیادکراوی تایمی دووەم، ئاتلانتا گۆڵی سێیەم و بردنەوەی لەڕێگەی یاریزان لویس موریێل تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، ئاتلانتا بە 23 خاڵ لە ئێستادا لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیە، میلانیش بەکۆکردنەوەی 29 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندی مایەوە.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad