English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم نیشانانە پێت دەڵێن تووشی هەوکردنی گوێیەکان بوویت
2023-12-13 [02:24 AM]

هەولێر : ZNA


هەرچەند هەوکردنی گوێ زیاتر پەیوەندی بە منداڵانەوە هەیە، بەڵام کاریگەریشی لەسەر گەورەکان هەیە، بەو پێیەی لە هەموو تەمەنێکدا ئەگەری تووشبوون بە بەکتریا و ڤایرۆس هەیە

 

. لەماڵپەڕی "برایت ساید" نیشانەکانی هەوکردنی گوێ بڵاوکراونەتەوە، ئەو کەسانەی کە سیستمی بەرگریان لاوازە و هەوکردنی گوێیان هەیە پێویستە زیاتر وریا بن، گرنگترین نیشانەکانیش بریتین لە

 

: ١. خوراندن، سەرەتا بە خوراندنی سوک دەست پێ دەکات تاکو زیاتر دەبێت و لە ئەگەری چارەسەر نەکردنی هەوکردنەکە.

 

٢. سوربوونەوەی ناوەوە و دەرەوەی گوێیەکان، بە سوربوونەوەی کەم لە بەشی ناوەوەی گوێ دەست پێ دەکات، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، سوربوونەوەکە زیاتر دەبێت و دەیداتە دەرەوەی گوێیەکان.

 

٣. دروستبوونی ئازار و ناڕەحەتی، سەرەتا رەنگە هەست بە ئازارێکی گشتی بکەیت لە گوێچکەتدا، بە تایبەت دوای راکێشانی بڕبڕەی گوێ، دوای ماوەیەک رەنگە هەست بکەیت بە پڕی گوێچکەکانت، لە قۆناغی دواتردا ئازارەکە دەگوازرێتەوە بۆ رووخسار، مل یان دەوروبەری سەرت.

 

٤. هاتنە دەرەوەی شلەیەکی بێ بۆن، وەک نیشانەکانی تر رەنگە شلە بێ بۆنەکە لە سەرەتادا زۆر کەم بێت، بەڵام لەگەڵ بەردەوامبوونی گەشەکردنی هەوکردنەکە، زیاتر دەبێت و هاتنە دەرەوەی لەجڵەوی خۆت دەردەچێت.

 

٥. کەمبوونەوەی بیستن یان دەنگدانەوەیەک لە ناو گوێتدا، رەنگە هەست بکەیت ناتوانیت وەک پێشتر گوێت لە شتەکان بێت یان هەست بە زەنگێکی بێ وەستان بکەیت لە قووڵایی گوێچکەتدا، ئەمە لە نیشانە مەترسیدارەکانە.

 

٦. ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکانی مل، ئەگەر هەوکردنەکە چارەسەر نەکرێت، دەبێتە هۆی ئاوسانی گرێ لیمفاویەکانت بە شێوەیەکی دیار، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تووشی تا ببیت، لەم دۆخەدا رەنگە تەواوی کونیلەکانی گوێچگەت گیرا بن.

 

بۆ بەدوور بوون لە هەوکردنی گوێیەکانت، هیچ تەنێک مەخە ناو گوێیەکانت بۆ مەبەستی پاککردنەوە یان خوراندن، هەروەها پاککەرەوەی لۆکەیی بەکارمەهێنە، لە کاتی مەلەکردندا پارێزەری گوێیەکان بەکاربهێنە، دوای تەڕبوونیشی بە خێرایی لە رێگەی وشککەرەوەی قژەوە ناو گوێیەکانت وشک بکەرەوە.





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad