هەولێر – ZNA
نووسه‌ر و شاعیر هێمن قه‌ره‌داغی، ئێواره‌ی دووشه‌ممه له سلێمانی، به هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له ته‌مه‌نی 45 ساڵیدا بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد. بەپێی راگەێندراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كۆچی ناواده‌ی هێمن قه‌ره‌داغی شاعیر و نووسه‌ر، كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی جێهێشت و وێڕای ده‌ربڕینی په‌ژاره‌ی خۆمان، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكارو هاوڕێ و سه‌رجه‌م نووسه‌ر و ئه‌دیبانی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌مه دوا كۆستی بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ری كۆچكردوو بێت. هێمن قه‌ره‌داغی، لە ساڵى 1978 لەشارى سلێمانى لەدایکبووە، هەر لە سلێمانى پەیمانگەى تەکنیکى تەواوکردووە، لە کۆتایی نەوەدەکانەوە دەستی به نووسین كردووه. ئه‌و له ماوه‌ی ژیانی نووسینیدا، وێڕای نووسینه‌كانی له بواری ئاییندا، به‌شداری كارای پڕۆژه ره‌خنه‌ییه‌كانی له بواری بیركردنه‌وه‌ی ئاییندا كردووه و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی "جیهانبینی ئایینی" بوو، كه له چه‌ند په‌رتووكێك پێكهاتووه، په‌رتووكی یه‌كه‌می به ناوی "مه‌عریفه و ئیمان" به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نووسەر و رۆماننووس بەختیار عەلى نووسراوە و پەرتووکى دووەمى بەناوى "مێژووى ئیمان" لە پڕۆسەى نووسیندابوو. له دیارترین به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی: "هەر یەکەمان لە باغێکدا یاقووتەکانمان لێ کەوت"، "یەک هەناسە" و لەپاڵ پەرتووکەکانیشدا سیناریۆی بۆ چەندین شانۆگەری و کورتەفیلم نووسیووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad