ZNA: هەولێر لێکۆڵینەوەیەکی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، شوکولاتە پێکهاتەی تێدایە کە کاریگەری لەسەر باری دەروونی ئافرەتانی تەمەن مامناوەند هەیە و لەڕاستیدا دڵخۆشتریان دەکات
. بەپێی ئەوەی لە ماڵپەڕی "روسیا تودای"دا هاتووە، لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، خواردنی شوکولاتە رۆژانە، بۆ ماوەی هەشت هەفتە، هەستی نەرێنی و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە
. توێژەران دەڵێن، ئەو فلاڤانۆلە دژە ئۆکسانە کە لە کاکاودا هەیە، رەنگە رێگری لە تێکچوونی خانەکان بکات، ئەمەش هۆرمۆنەکان و سیگناڵەکانی مێشک تێکدەدات، فلاڤانۆلەکان زیاتر لە جۆرەکانی کاکاودا چڕ دەبنەوە کە بۆ دروستکردنی شوکولاتەی تۆخ بەکاردەهێنرێن. توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە، پرۆفیسۆر ماساکازو تێراوچی، لە زانکۆی پزیشکی و ددانەکانی تۆکیۆ، وتی: ئەنجامەکانمان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئافرەتانی تەمەن ناوەڕاستدا، دەرهاویشتەی کاکاو خەمۆکی و ماندوێتی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە و باری دەروونی باشتر دەکات، ئەو فلاڤانۆلانەی لە کاکاودا دەبینرێن، رەنگە ماددەیەکی بەسوودبن کە دەتوانێت باری دەروونی ئافرەتان باشتر بکەن.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |