ZNA:هەولێر
1- ئاوی تەماتە ئاوی تەماتە پڕە لە ڕیشاڵ و نیاسین و لایکۆپین و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا. 2- ئاو لەگەڵ هەنگوین و سیر تێکەڵکردنی سیر لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین لەناو کوپێک ئاوی شلەتێن و خواردنەوەی بە سکی بەتاڵ لە بەیانیاندا کێشەی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە. 3- شیر و زەردەچەوە خواردنی تێکەڵەیەک لە تۆزی زەردەچەوە و شیری گەرم، بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا، یارمەتی پاراستنی ئاستی کۆلیسترۆڵی گونجاو دەدات، و بەشدارە لە کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی "خراپ". 4- چای سەوز چای سەوز یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن و دابەزاندنی کێش دەدات چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن. 5- زەنجەبیل و ئاوی لیمۆ خواردنەوەی کوپێک ئاوی گەرم لەگەڵ ئاوی لیمۆ و کەوچکێک ئاوی زەنجەبیل لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی ڕێکخستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad