ZNA: هەولێر -ئاساییە لەکاتی خواردنی ئاو یان نان خواردندا هەندێک هەوا قووت بدرێت، بەڵام نابێت بەشێوەیەکی بەردەوام و زۆر بێت، چونکە ئاوسانێکی زۆر لە سکدا دروست دەکات
. -هەندێک لە خواردنەکان غازاتێکی زیاتر دروست دەکەن، چونکە ئەو ڕیشاڵانەیان تێدایە گەدە و ڕیخۆڵەکان ناتوانن بەشێوەیەکی تەواو هەرسی بکەن بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێن، ئەو خواردنانەش وەک پاقلەمەنیەکانی فاسۆلیا و نیسک، سەوزەواتەکانی کەلەرم، قەرنابیت و کەلەرم، خواردنەوە گازیەکانی وەک سۆدە. -
گەشەکردنی بەکتریا زیاد لە رێژەی خۆی لە ڕیخۆڵەدا، لەو کاتەدا بەکتریاکان ڕێژەیەکەی زۆر غازات دروست دەکەن و هەندێک جار دەبنە هۆی سکچوون و لەدەستدانی کێش.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |