ZNA: هەولێر پێکەنین جگە لەوەی کاریگەرییەکی ئەرێنی زۆری لەسەر پەیوەندی نێوان تاکەکان هەیە، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکان دەکات. بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp” پێکەنین ئەم سوودانە بە تەندروستی جەستە دەبەخشێت
: -بەپێی توێژینەوەکان پێکەنین لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ تەمەن درێژی، کاتێک لەژیاندا بەئەرێنی بیربکەیتەوە و دڵخۆشبیت کێشە تەندروستییەکان کەمتر دەبنەوە کە هۆکارن بۆ تەمەن کورتی. -بەباشترین ڕێگا بۆ ڕزگاربوون بە قەلەقی و دڵەڕاوکێ دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگردەبێت کە هەست بە ماندوێتی بکەیت.
-بەشێوەیەکی گشتی سوودی بۆ هەموو تەندروستی هەیە بەتایبەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە
. -بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، پێکەنین باشترین ڕێگایە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات
. -وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ کەمبوونەوەی ئازارەکانی جەستە دادەنرێت، بەپێی چەندین توێژینەوە پێکەنین کاردەکاتە سەر مێشک و یارمەتیدەرە لە دەردانی ئەندرۆڤین و سیرۆتۆنین کە وەک هێورکەرەوەیەکی سروشتی بۆ ئازارەکان کاردەکەن
. -سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |