هەولێر:ZNA کەمکردنەوەی خواردنەوە گازییە شەکردارەکان لە خۆراکی رۆژانەی مرۆڤدا ئامانجێکی تەندروستییە کە جێی سەرنجە هەرچەندە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی خووی خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان بەگشتی زانراون، بەڵام زۆرێک لە هەرزەکاران و گەنجان رۆژانە بەردەوامن زیادەڕەوی لە خواردنەوەی
. کۆمەڵێک پێکهاتە لە خواردنەوە گازییەکاندا هەیە، کە هەندێکیان کاریگەری نەرێنییان لەسەر جەستە بەتایبەتی گەدە هەیە، ئەو بڵقە گازییانەی کە دەیانبینین لەناو شووشەی سۆدا یاری دەکەن، بەهۆی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە دروست دەبن، کە لە بنەڕەتدا پێکهاتەیەکی کیمیاییە کە کاریگەری نەرێنی یەکجار لەوە زیاتری لەسەر گەدە دەبێت کە هەندێک کەس درکی پێدەکەن.
دیارترین دەرئەنجامەکانی خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان لەسەر گەدە بریتین لە ئازاری گەدە بەهۆی کاربۆناسیۆنەوە، جگە لە نیشانەکانی گەڕانەوەی ترشەڵۆک، هەروەها خراپی تەندروستی ریخۆڵە.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |