ZNA - هەولێر لە دوا یاریی ئەمشەوی هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵیادا یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ساليرنيتانا.
لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ساليرنيتانا بهێنێت.١
لە تایمی یەکەمدا هەرچەندە یۆڤی باشتر بینرا و کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو، بەڵام سالێرنیتانای خاوەن یارییگا لە خولەکی 39دا لە ڕێگەی یاریزان ماگیۆریەوە گۆڵی یەکەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا یۆڤانتۆس بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو و بە ئاستێکی باشتر دەرکەوت، توانی لە خولەکی 65 لەلایەن لینگ جونیۆرەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکات،
دواتر لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراو ڤلاهۆڤیچ گۆڵی دووەم و بردنەوەی یانەی یۆڤی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی یۆڤانتۆس ژمارەی خاڵەکانی بوو بە 46 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە، یانەی سالێرنیتاناش تەنیا 12 خاڵی هەیە و لە پلەی 20ی ڕیزبەندی دێت.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |