هەولێر : ZNA برینی ناو دەم ناسراو بە (بەئازاری خۆرە) دەکرێت دەربکەوێت لەسەر لێو، بەشی ناوەوەی روومەت، پوک یان لە ژێر زمان.
دەرکەوتنی ئەم برینە لەناو دەم دەبێتە هۆی درووستبوونی ناڕەحەتی و درووستبوونی کێشە لە کاتی خواردندا. لە کۆنەوە چەندین چارەسەری سرووشتی گیراونەتە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم برینیە بە رێگەیەکی سرووشتی. یەکێک لەو چارەسەرە سرووشتیانەی دەتوانیت بەکاریان بهێنیت بریتییە لە شتنی ناو دەم بە خوێواو
. یەک کەوچكی چێشت خوێ لەگەڵ پەرداخێک ئاودا تێکەڵ بکە و جوان لە ناو دەمتدا غەرغەرەی پێ بکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک
. دواتر ناو دەمت بە ئاو جوان بشۆ
. یەکێکی تر لە چارەسەرەکان بریتییە لە بەکارهێنانی لیمۆ. یەک پەرداخ ئاو گەرم بکە، پاشان ئاوی یەک لیمۆ بگوشەرە ناو پەرداخەکە و بیخۆرەوە.
پێویستە ئاوەکە زۆر گەرم نەبێت و نەبێتە هۆی سوتانی ناو دەم و قوڕگ
. ئەم چارەسەرە سرووشتییە چەند جارێک دووبارە بکەرەوە تا برینەکانت بە تەواوی لەناو دەچن.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |