ZNA: هەولێر هەندێک لە خواردنەکان مەترسی لەسەر تەندروستی توشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دروستدەکەن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کۆلیستڕۆڵ و شەکریان تێدایە کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستی ئەوان دروستدەکەن.
توشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ پێویستە لەم خواردنانە دووربکەونەوە
: -نان پارچەیەک نانی سپی ڕێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆمی تێدایە کە زیانی بۆ توشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ هەیە، بۆیە پێویستە لەجێی ئەو نانی شۆفان یان دانەوێڵەی تەواو کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان بخورێت.
-خواردنەوە گازییەکان خواردنەوە گازییەکان بەگشتی و ئەوانەشی شەکریان تێدانییە بەهەمان شێوە زیانیان هەیە، باشترە لەجێی ئەوان خواردنەوە سروشتییەکانی وەک چا و خواردنەوەی نەعنا بخورێنەوە.
-ڕۆن هەموو جۆرەکانی ڕۆن و زەیت زیانیان بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان هەیە، دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن، لەجێی ئەوان دەتوانرێت زەیتی زەیتون یان زەیتی کەتان بەکاربهێنرێن.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |