ZNA: هەولێر سێو یەکێکە لەو میوانەی بەردەوام لە بەفرگری بەشێکی زۆری ماڵەکاندا هەیە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گەورە و منداڵ هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا شەربەتی سروشتی سێو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
خواردنەوەی شەربەتی سێو ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت: -
ڕێژەیەکی باش ڕیشاڵەکانی تێدایە کرداری هەرس هێواشدەکاتەوە و یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات. -
پەرداخێک شەربەتی سێو نزیەکی 25 کالۆری تێدایە، ئەمەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات. -
شەربەتی سێو سەرچاوەیەکی سەرەکی شێدارکردنەوەی جەستەیە، لەکاتی ڕشانەوە و سکچوون سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات. -
بەشێوەیەکی ئاسان هەرس دەبێت و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |