English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موشەکێکی كروزی حوسییەکان لە دەریای سوور له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌
2024-01-15 [05:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپای ئەمەریکا دەڵێت موشەکێکی کروزی دژە کەشتی خستووەتە خوارەوە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانەوە لە یەمەن بە ئاڕاستەی کەشتییەکی تێکشکێنەری هێزی دەریایی ئەمەریکا لە باشووری دەریای سوور هەڵدراوە.

سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا وتی فڕۆکەیەکی شەڕکەر موشەکەکەی لە نزیک کەناری شاری حودەیدە خستووەتە خوارەوە. وتیشی هیچ هەواڵێک نیە لەسەر کەوتنەوەی زیانی گیانی یاخود ماددی.

حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، بۆ ماوەی چەندین هەفتە بەردەوام کەشتییەکانی ناو دەریای سوورییان دەکردە ئامانج و دەڵێن ئەوە هەڵمەتێکی پشتیوانیکردنە لە فەلەستینییەکانی غەززە.

هێرشەکان بوونە هۆی تێکدانی ڕێڕەوی کەشتییە بازرگانییەکان لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییە بازرگانییەکانی جیهاندا کە بەستراوەتەوە بە دەریای ناوەندەوە، زۆرێک لە کۆمپانیا بازرگانییە جیهانییەکانیش ناچار بوون چیتر ئەو ڕێرەوە ئاوییەی دەریای سوور بەکارنەهێنن و ڕێڕەوێکی دیکەی دورودرێژ بە دەوری ئەفریکای باشووردا بگرنەبە، ئەوەش لە ترسی هێرشی حوسییەکان لەو دەریایەدا.

نوێترین هێرشە موشەکییەکەی حوسییەکان چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت ئەمەریکا و بەڕیتانیا هێرشی ئاسمانییان کردە سەر نزیکەی 30 ئامانجی حوسییەکان لە ڕۆژئاوای یەمەن، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی حوسییەکان لە دەریای سووردا.

 

voa





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad