English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی هەستەوەرەکان لە کاتژمێری گالاکسی  بۆ چارەسەری زیرەکتری تەندروستی 
2024-01-22 [07:34 AM]

هەولێر - zna


کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس زیادکردنی نوێ و گرنگی بۆ بەرنامە پزیشکییەکان ڕاگەیاند، بە ئامانجی دابینکردنی ئامرازی پزیشکی خۆپارێزی زیاتر و پێشخستنی داهێنانەکان لە بواری چاودێری پزیشکیدا لە ڕێگەی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ کۆمەڵێک سەکۆی زیرەک و بەرنامە، بەو پێیەی چارەسەرە نوێیەکان پشت بە یەکخستنی هەستەوەری پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا دەبەستن بۆ ناو کاتژمێری گالاکسی. لە ڕێگەی ئامرازە نوێیەکانەوە بەکارهێنەر دەتوانێت لە کاتی ڕاستەقینەدا چاودێری پێوەرە تەندروستییە گرنگەکان بکات، و بە شێوەیەکی زیرەک زانیاری پزیشکی تایبەت بە خۆی بزانێت.

هۆن باک، جێگری سەرۆکی دیجیتاڵی تەندروستی و ئەزموونی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە لێدوانێکدا لەسەر خستنەبازاڕی ئەم چارەسەرە نوێیانە، وتی: "لە ئێستادا خەریکی دروستکردنی سیستەمێکی دیجیتاڵی ئاسان و یەکگرتووین بۆ چاودێری پزیشکی بە هاوکاری هاوبەشەکانمان، و ئەم سیستەمە ئامانجی ئەوەیە کۆمەڵێک چارەسەری پزیشکی پێشکەوتوو پێشکەش بە بەکارهێنەران بکەن کە ڕێگەیان پێدەدات لە هەر شوێنێک بە ئاسانی زانیارییە پزیشکییەکانیان بزانن”.

چاودێریکردنی دەستبەجێ بە ئۆنڵاین 
ئێستا چاودێریکردنی باری پزیشکی بە ئۆنڵاین بە یارمەتی کاتژمێری گالاکسی سامسۆنگ خێراتر و وردتر بووە لە پێشوو ، بەو پێیەی سەکۆی بەشداربووەکانی سامسۆنگ داتای مەچەکی بەکارهێنەر بەکاردەهێنن بۆ چاودێریکردنی نیشانە گرنگەکان دەستبەجێ، بۆ دابینکردنی داتای ورد و هاوکات بۆ نەخۆشەکە، و ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی چاودێری پزیشکی بۆ ئەگەری بوونی نیشانە لاوازیە تەندروستییەکان، و ئەمە ڕێگە بە نەخۆشەکان دەدات بە شێوەیەکی کاریگەر نەخۆشیەکان بەڕێوەببەن و بڕیاری وەڵامدانەوەی فریاگوزاری لە کاتی خۆیدا بدەن.

Biofourmis سەکۆی خۆی بۆ چاودێریکردنی نەخۆش بە ئۆنڵاین پێشکەش دەکات بە بەکارهێنانی زانیاریەکانی کاتژمێری گالاکسی بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی بۆ هەزاران نەخۆش لە مانگێکدا، بە بڵاوکردنەوەی چارەسەرەکانی لەڕێگەی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ دامەزراوە پێشەنگەکانی چاودێری تەندروستی، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییە گرنگە گشتگیرانەی کە لەلایەن کاتژمێری گالاکسیەوە دابینکراوە، ئەمەش ڕێگە بە سەکۆکە دەدات لە ڕێگەی پانێڵی کۆنترۆڵەکەیەوە زانیاری پێشکەوتوو کۆبکاتەوە بۆ نیشاندەری پزیشکی گرنگی جۆراوجۆر بۆ بەکارهێنەران، هەروەها سەکۆی Kencor Health ئەو زانیاریانە کۆدەکاتەوە کە لەلایەن کاتژمێری گالاکسیەوە دابینکراوە بۆ چاودێریکردنی بارودۆخی نەخۆشەکە لە دوورەوە، و پێشبینیکردنی ئاستی بەرزی پۆتاسیۆم لە نەخۆشانی گورچیلەدا بە بەکارهێنانی فیدباکێکی گرنگ .

بۆ نەخۆشانی دڵ، پرۆگرامی پزیشکی زیرەک خزمەتگوزاری پێشکەوتووی ECG پێشکەش دەکات بۆ چاودێریکردنی کاری ماسولکەی دڵ، ئەم خزمەتگوزارییە ئاگادارکردنەوەی خێرا بۆ نەخۆشەکان دابین دەکات لەڕێگەی تێکەڵکردنی ئەلگۆریتمەکانی زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای ECG لەناو کاتژمێری گالاکسی. و سەکۆی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی Oova بۆ تەندروستی خانمان و منداڵبوون بە ئۆنڵاین چاودێری ئاستی هۆرمۆنەکان دەکات، و پەیوەندی بە دابینکەرانی چاودێری پزیشکییەوە دەکات، و ڕێگە دەدات زانیارییە گرنگەکانی کاتژمێری گالاکسی لەگەڵ گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکان یەکبخرێن، ئەمەش ڕێگە دەدات بە باشتر ناسینەوەی ماوەی سوڕی مانگانە و کاتی دەوروبەری وەستانی سوڕی مانگانە، و پێشبینیکردنی وردی ماوەی هێلکەدانی مانگانە.

چارەسەرکردن لە ڕێگەی ڕاستەقینەیی درێژکراوە
تەکنەلۆژیای XR ڕاستەقینەیی درێژکراوە لەم دواییانەدا هاتۆتە بواری خزمەتگوزاری چاودێری پزیشکی، بەهۆی تەکنەلۆژیای نوێی هەستەوەرەوە کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە دابینکراوە، بەکارهێنەرانی کاتژمێری گالاکسی دەتوانن بچنە ناو جیهانە ئەگەریەکان کە لە ماڵەوە ئەزموونی چارەسەری پێشکەش دەکەن. کلینیکی ئەگەری XRHealth هاوبەشی کۆمپانیای سامسۆنگە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی جەستەیی و دەروونی لە ماڵەوە. لە کاتی دەستپێکردن بە وەرزشکردن، کاتژمێرەکە چاودێری لێدانی دڵی بەکارهێنەر دەکات و دەلەرزێت کاتێک دەگاتە مەودایەکی دیاریکراو، و هەروەها سەکۆی ڤیدیۆیی Healium کاردانەوە بایۆلۆژی و تەکنەلۆژییەکان بەرامبەر بە لێدانی دڵ دەگۆڕێت بۆ چیرۆک و گرافیکی ڕەنگاوڕەنگ کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات ئاستی فشاری دەروونی خۆیان دەستنیشان بکەن، ئەمەش وایان لێدەکات ئاسانتر تێبگەن لە لێدانی دڵیان.

چارەسەری زیرەک بۆ خەوتنی باشتر
خەوتن بۆ تەندروستی گشتی زۆر پێویستە، بۆیە سامسۆنگ ژینگەیەکی نموونەیی خەوتنی دروستکردووە لە هەمان کاتدا سەرقاڵکردن کەمدەکاتەوە، بە بەکارهێنانی چارەسەرە تەکنەلۆژییە زیرەکەکان، وەکو Sleep Mode کە لە ئامێرەکانی سامسۆنگدا بەردەستە، جگە لە هەستەوەری ژێر سووری نەبینراو لە کاتژمێرە زیرەکەکان و کۆنتڕۆڵەکانی ناو بەرنامەی SmartThings، و سامسۆنگ بەردەوامە لە دابینکردنی ئامرازی تەکنەلۆژی مۆدێرن ، لەوانە دۆشەکێکی زیرەک کە بە شێوەیەکی خۆکاری پلەی گەرمی ڕێکدەخات بۆ خەوتنێکی ئاسوودە.

کۆمپانیای 3Boon1 کە یەکێکە لە هاوبەشەکانی سامسۆنگ - دۆشەکێکی زیرەکی خەوتن پێشکەش دەکات کە بە هەستەوەر و ئەلگۆریتمەکانی زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوە کە بە شێوەیەکی خۆکاری پلەی گەرمی جێگاکە ڕێکدەخات لەسەر بنەمای چاودێریکردنی نیشانە گرنگەکانی بەکارهێنەر بۆ دیاریکردنی قۆناغی خەوەکەی کە تێیدایە، هەروەها پلەی گەرمی لە نێوان 20 و40 پلە ڕێکدەخات و بە درێژایی شەو. ئەم تەکنەلۆژیایە ئامانجی دڵنیابوونە لە ئاسوودەیی، هەروەها ئەلگۆریتمی زیرەک دەتوانێت بە وردی پلەی گەرمی ڕێکبخات بە یەکخستنی پلەی گەرمی پێست و پێوانەکانی لێدانی دڵ کە لە کاتژمێری گالاکسیدا دەپێورێت.
 





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad