English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ و Google Cloud  هاوبەشی دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی AI  لە زنجیرە نوێیەکەی گالاکسی S24
2024-01-22 [07:35 AM]

هەولێر - zna


 کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هاوبەشییەکی نوێی درێژخایەنی لەگەڵ Google Cloud ئاشکرا کرد؛ بەم پێیە، تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی بەرهەمهێنەر دەخرێتە بەردەستی بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ لە سەرانسەری جیهان، بە پشتبەستن بە زنجیرەی نوێی گالاکسی S24، بەمەش سامسۆنگ دەبێتە یەکەم هاوبەشی Google Cloud کە مۆدێلی زیرەکی دەستکردی Gemini Pro و تەکنەلۆژیای Imagen 2 لە چوارچێوەی سەکۆی Vertex AI لەسەر بنەمای هەوریی.
جەنگیون یۆن، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی ئۆفیسی بەرنامەنسازی لە یەکەی بازرگانی مۆبایلی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، جەختی لەسەر هاوسەنگی و هاوتەریبی نێوان سامسۆنگ و گووگڵ کردەوە لەڕووی پابەندبوون بە بەرزکردنەوەی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی تەکنەلۆژیا و گەیاندنی بۆ هەمووان. وتیشی: "خۆشحاڵین کە زنجیرەی گالاکسی S24 یەکەم زنجیرەی مۆبایلە زیرەکەکانە کە بە مۆدێلی Gemini Pro و تەکنەلۆژیای Imagen 2 لە چوارچێوەی سەکۆی Vertex AI ئامادە کراوە، دوای چەند مانگێک لە تاقیکردنەوەی تاقیگەیی توند بۆ هەڵسەنگاندنی کارایی، تیمەکانی سامسۆنگ و Google Cloud جەختیان لەسەر دابینکردنی باشترین ئەزموون بۆ زیرەکی دەستکرد کردەوە لەسەر مۆبایلەکانی گالاکسی کە لەلایەن مۆدێلی Gemini پشتگیری دەکرێت.
سامسۆنگ وەک یەکەم هاوبەشی Google Cloud پێشەنگایەتی دەکات کە مۆدێلی Gemini Pro لەناو سەکۆی Vertex AI بۆ بەکارهێنەران بەردەست بکات. Gemini بە بەکارهێنانی ڕێبازێکی تەواو مالتیمیدیا پەرەی پێدراوە،؛ توانای تێگەیشتن و بەڕێوەبردن و کۆکردنەوە و سووڕانەوەی جۆرە جیاوازەکانی زانیاری بە ئاسانی هەیە، وەک دەق، وێنە، ناوەڕۆکی دەنگی، ڤیدیۆ و کۆد. بەکارهێنەرانی ئامێری سامسۆنگ دەتوانن سوودمەند بن لە تایبەتمەندی کورتکردنەوەی دەق لەناو بەرنامەکانی Notes و تۆمارکەری دەنگ و کیبۆرد. و هەروەها مۆدێلی Gemini Pro لەسەر سەکۆی Vertex AI دامەزراوە؛ بۆ دابینکردنی تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Google Cloud بۆ سامسۆنگ، لەوانەش ئاسایش، سەلامەتی، نهێنی و پابەندبوون بە داتاکان.
هەروەها بەکارهێنەرانی زنجیرەی گالاکسی S24 دەتوانن چێژ لە Imagen 2 وەربگرن کە نوێترین تەکنەلۆژیای گۆڕینی دەقە بۆ وێنە لەلایەن گووگڵەوە کە لە ڕێگەی Google DeepMind پەرەی پێدراوە. و سامسۆنگ لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای Imagen 2 لەناو سەکۆی Vertex AI، توانای دەستکاریکردنی وێنە بە پارێزراوی و ئاسانی بۆ بەکارهێنان ڕاستەوخۆ دابین دەکات بۆ بەکارهێنەران. ئەم تایبەتمەندیانە لە ڕێگەی Generative Edit لە بەرنامەی Gallery لە زنجیرەی S24 بەردەستە.
لە چوارچێوەی ئەم هاوبەشییەدا؛ سامسۆنگ لە پێشەنگی کڕیارەکانیدایە لە ڕووی تاقیکردنەوەی Gemini Ultra؛ کە گەورەترین و پێشکەوتووترین مۆدێلە بۆ ئەرکە زۆر ئاڵۆزەکان. هەروەها زنجیرەی S24 ، Gemini Nanoپێشکەش دەکات؛ کە مۆدێلی زمانی گەورەی سەر ئامێرە (LLM) کە بەشێکە لە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید 14، بە کارامەترین مۆدێل دادەنرێت بۆ ئەرکەکانی سەر ئامێرەکان.
تۆماس کوریان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Google Cloud، ڕایگەیاند: هاوبەشیکردنمان لەگەڵ سامسۆنگ نوێنەرایەتی دەرفەتێکی گەورەیە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی AI بەرهەمهێنەر و ڕۆڵی لە دروستکردنی ئەزموونی مۆبایلی مانادار کە یارمەتیدەرە بۆ هاندانی پەیوەندی لەنێوان ملیۆنان کەسدا. بە بەکارهێنانی مۆدێلەکانی Gemini، مۆدێلەکانی سامسۆنگ تیمەکانی پەرەپێدان دەتوانن سوودمەند بن لە ژێرخانی ئاستی جیهانی Google Cloud، لەگەڵ کارایی و نەرمی پێشکەوتوو بۆ گەیاندنی بەرنامەی پارێزراو و متمانەپێکراو و سەرنجڕاکێش کە بە ژیری دەستکرد کاردەکەن لەسەر ئامێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ."





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad