English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کارەکتەری LEORIO لە زنجیرەی HUNTER x HUNTER  سوپرایزی پۆپجی مۆبایل 
2024-01-22 [07:37 AM]

هەولێر - zna


 پۆپجی مۆبایل، یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایل لە جیهاندا، هاوبەشییەکی نوێی بۆ ماوەیەکی سنووردار لەگەڵ زنجیرە ئەنیمە بەناوبانگەکەی Hunter x Hunter ڕاگەیاند، کە کە تێیدا کارەکتەرە ئەنیمە دڵخوازەکانت و جلوبەرگی تایبەت و زۆر شتی تر دەهێنێتە ناو یارییەکەوە.

لە درێژەی هاوبەشییەکانی پێشووی پۆپجی مۆبایل کە زنجیرە ئەنیمە بەناوبانگەکانی دیکەی جیهانی لەخۆگرتبوو، لەوانە EVANGELION، JUJUTSU KAISEN، و ARCANE، و هاوبەشی نوێ لەگەڵ Hunter x Hunter ناوەڕۆکی تایبەت لە ئەنیمە بەناوبانگەکان دەهێنێتە بەرەکانی شەڕی پۆپجی مۆبایل بۆ ئەوەی چێژ لە ئەزموونێکی بێهاوتا وەربگریت .

هاوبەشییەکە لە18 ی 1ی دەستپێدەکات و تا 15ی 2 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەردەوام دەبێت. و یاریزانان بە گرافیتی نوێی زیندوو لە سەنتەری ڕووداوەکانی یارییەکەدا پێشوازییان لێدەکرێت. و لە چوارچێوەی هاوبەشییەکەدا، یاریزانان دەتوانن شتومەکی چاپی سنووردار لە سندوقی بازرگانی بەدەستبهێنن، کە لە 18ی 1 تا 15ی 2 بەردەست دەبێت، کە بژاردەی تایبەتی کردن لەخۆدەگرێت.

هەروەها یاریزانان دەتوانن شێوەی کارەکتەرەکانی Gon Freecss و Killua Zoldyck و Kurapika بەدەست بهێنن، کە ئەمەش جێپەنجەیەکی ناوازە بۆ شێوازی یاریکردنیان زیاد دەکات. جگە لەوەش دەتوانن دیزاینی نوێی چەکی Hisoka بەدەستبهێنن، کە تێکەڵەیەکی ناوازەی جوانکاری جادووگەری Hisokaی تێدایە کە لە دیزاینەکانی چەکەکاندا جێگیرکراوە.

لە 22ی 1 تا 4ی 2 یاریزانان دەتوانن جل و بەرگی نوێ بەدەستبهێنن کە ئیلهامیان لەLeorio   وەرگرتووە، ئەمەش دیمەنێکی نوێی تایبەتی بۆ دولابەکانیان زیاد دەکات. ئەم جلانە لە سندوقێکی نوێدا دێن کە هەروەها دیزاینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆی لەخۆدەگرێت کە ئیلهامیان لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی Gon وKillua وKurapika وLeorio وەرگرتووە

هەروەها یاریزانان دەتوانن پڕۆفایلی خۆیان بەپێی خواستی خۆیان دابنێن و کارەکتەرە دڵخوازەکانیان لە زنجیرە ئەنیمێکان بەرجەستە بکەن لە ڕێگەی کۆمەڵێک ئاڤاتاری نوێ کە لە ئیلهامەکانی Gon وKillua وKurapika وLeorio وەرگیراون. دەتوانرێت پڕۆفایلەکانیان تایبەتتر بکە بە خۆیان بە چوارچێوەی ئاڤاتاری نوێ وەک جێپەنجەیەکی ناوازە لە پڕۆفایلی یاریزانەکان. و ئاڤاتاری و چوارچێوە بێ بەرامبەر دابەش دەکرێن.

زنجیرەی Hunter x Hunter یەکێکە لە زنجیرە ئەنیمە بەناوبانگەکان، بە تایبەت وەشانی ساڵی 1999 و2011. لە ئەنجامدا ئەم زنجیرەیە خاوەنی بنکەیەکی زۆری هەوادارانە لەسەر ئاستی هەموو تەمەنەکان. ولە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، پۆپجی مۆبایل دەرفەتێکی زۆر باش بۆ یاریزانان دەڕەخسێنێت بۆ چێژوەرگرتن لە ئەزموونی یاریکردن بە بەرجەستەکردنی کارەکتەرە دڵخوازەکانیان و زیادکردنی زیاتری تایبەتکردن، بەم شێوەیە ئەزموونی پۆپجی مۆبایل بە گشتی دەوڵەمەندتر دەکات.

ئێستا نوێکردنەوەی وەشانی 3.0ی پۆپجی مۆبایل بەردەستە! ودەتوانن یارییەکە بێبەرامبەر لەApp Store  و Google Play Store دابەزێنن.





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad