English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی شوکولاتەی تۆخ بۆ تەندروستی
2024-01-25 [04:49 AM]

هەولێر :ZNA


شوکولاتەی ڕەش یەکێکە لەو خواردنانەی سودێکی زۆری هەیە، بە تایبەتی بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و هەروەها کەم کردنەوەی دڵەو ڕاوکێو باش کردنی مەزاج، لەگەڵ ئەمانەش دا دەتوانێت چەندین سودیترت پێبگەیەنێت کە بریتین لە

 

. ١-پێهاتەی سەرەکی شوکولاتە بریتیە لە کاکاو کە بە سەرچاوەی سەرەکی زۆرێک لە کانزاکانی وەک مەگنسیۆم و فۆسفۆر و زینک ناسراوە

 

. -بەرز کردنەوەی بەرگری، بەهۆی بوونی دژە ئۆکسیدی بەهێزی کالفلافونویدات، یارمەتی بەرزکردنەوەی سیستمی بەرگری لەش دەدات

 

. ٣-باشکردنی مەزاج، شوکولاتەی تۆخ یارمەتی کەمکردنەوەی هۆرمۆنی سترێس دەدات، کە دەورێکی زۆری هەیە لە باش کردنی مەزاج و چارەسەرکردنی خەمۆکیدا

 

. ٤-تەندروستی دڵ، بەپێی هەندێک توێژینەوە شوکولاتەی تۆخ یارمەتی کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ دەدات، بەهۆی ئەوەی کاکاوی تێدایە، یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات

 

. ٥-بۆ تەندروستی پێست، شوکولاتەی تۆخ بە هۆی بوونی ماددەی فیافۆنۆل تیایدا، یارمەتی باش کردنی سوڕی خوێن دەدات کاتێک دەچێت بۆ پێست هەروەها پێست ڕوون دەکاتەوە و شیداری دەکات

 

. ٦-باشکردنی ئەرکەکانی مێشک، بەپیی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە بە هۆی ماددەکانی ناوی یارمەتیەکی زۆری ئەرکەکانی مێشک دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر.





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad