English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی دژی ھێرشی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر راده‌ستی په‌رله‌مانی عێراق كرا
2024-01-28 [04:17 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی دژی ھێرشی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێریان راده‌ستی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردووه‌ و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه‌ بیخه‌نه‌ نێو كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقه‌وه‌.

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  لە تەلاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغداد یاداشتی ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە دژی هێرشی مووشەكی ئێران بۆ سەر هەولێر، بە ئەمانەتەوە ڕادەستی برای بەڕێزمان د.شاخەوان عبداللە جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد".

ھەروەھا سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەڕێزیان لەلای خۆیەوە بەڵێنیدا بەوپەڕی جدییەوە كاری لەسەر بکەن و ڕایسپارد یاداشتەكە بخێرتە نێو كارنامەی كۆبوونەوەكانی پەیوەست بە هێرشەكە".


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad