English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی لیستی پارتی: سبه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سوێندی یاسایی ده‌خۆن
2024-01-28 [04:27 AM]

ZNA-ھەولێر


سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ سبه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سوێندی یاسایی ده‌خۆن و رێكاره‌كانی دیاریكردنی پارێزگار ده‌ست پێده‌كات.

حه‌سه‌ن شێخانی، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سبه‌ی كاتژمێر 12 ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك له‌به‌رده‌م دادگا كه‌ركووك سوێندی یاسایی ده‌خۆن و دواتر دوای په‌سه‌ندكردنی سوێند خواردنه‌كه‌ پارێزگاری كه‌ركووك داوا له‌ ئه‌نجوومه‌ن ده‌كات، كۆببێته‌وه‌ بۆ دیاریكردنی پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كانی له‌ماوه‌ی 15 رۆژ به‌ڵام رێكنه‌كه‌وتنی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌كان گرفت بۆ پێكهێنانی پارێزگار و ئه‌نجوومه‌ن دروست ده‌كات، چونكه‌ هه‌ڵبژاردنی پێكهاته‌ی ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگار، پێویستی به ‌رێككه‌وتنه‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، ده‌بێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان رێك بكه‌وتن.

گوتیشی: "هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌وانیش تێڕوانین حزبه‌كانی خۆیان وه‌رگرتووه‌ به‌س وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رگای گفتوگۆمان دانه‌خستووه‌ و هه‌میشه‌ ده‌رگامان كراوه‌ته‌وه‌ بۆ گفتوگۆ.





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad