English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ یەکەمەکەی زانکۆ دادەمەزرێن
2024-01-29 [04:41 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە بڕیارە سێ یەکەمەکانی زانکۆکان دابمەزرێن لە ناوەڕاستی مانگی ئادار لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە و ھەموو قوتابیانی ناوچە کوردستانییەکان ئەوانەی دەرچووی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستانن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

دکتۆرە نەھلە ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە چوارچێوەی بودجەی ئاسایشی خۆراک ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لەگەڵ سێ یەکەمەکان دامەزران، ھەرێمی کوردستانیش بێبەش نەبوو لەو دامەزراندنە، بەڵام ئەو قوتابیانەی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمن و دەرچووی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بوون ژمارەیەکیان دامەزران.

ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری داھاتوو ژمارەیەکی دیکە لەو دەرچووانە دابمەزرێن، ئێمە لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ لە دانوستانداین بۆ ئەوەی دامەزراندنەکە ئەوانیش بگرێتەوە، بەڵام ھێشتا نەگەیشتووینەتە ئەنجام بە مەبەستی سوودمەندبوونی سێ یەکەمی زانکۆکان و ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا.

دکتۆرە نەھلە ئەفەندی گووتیشی: لە ڕۆژی ١٧ی مانگ لیژنەی خوێندنی باڵا بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالە و سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاژە و دیوانی چاودێری دارایی عێراق کۆبووینەوە، دانوستان لەسەر ئەو پرسە کرا.

ھەروەھا دکتۆرە نەھلە ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دامەزراندنی دەرچووانی ھەرێمی کوردستان لەژێر پێداچوونەوەیە و تەنیا لە قۆناغی یەکەم توانراوە قوتابیانی سنووری مادەی ١٤٠ سوودمەندبن، لە ناوەڕاستی مانگی ئادار لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە و ھەموو قوتابیانی ناوچە کوردستانییەکان ئەوانەی دەرچووی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستانن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad