English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ورده‌كاری ڕووداوی ئاگره‌كه‌وتنه‌وه‌ی سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ولێر - گوێڕ ده‌خاته‌ڕوو
2024-01-30 [02:08 AM]

ZNA - هەولێر


بەرەبەیانی ئەمرۆ ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لەسەر رێگەی ھەولێر - گوێڕ کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نزیکەی حەفت کاتژمێر خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون.


موقەدەم کاروان میراودەلی گوتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر،  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشه‌م 30ی1ی2024، ڕووداوێکمان ھەبووە لە جۆری ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە پاڵاوگەکانی سەر بە کۆمپانیای ئەمین، ڕووداوەکە بچووک نەبوو، بەداخەوە زیانێکی زۆری ماددی ھەبووە لەم ڕووداوەدا، بە مەزەندەی خاوەنی کۆمپانیاکە، زیاتر لە 400 ھەزار دۆلار زیانی بەرکەوتووە و ئێمەش دواتر لە ڕاپۆڕتی خۆمان وردتر لێکۆڵینەوەی دەکەین.

کاروان میراودەلی گوتیشی: لەم رووداوە سێ کەس برینداربوون یەکێک لەوانە کارمەندی ئێمە بووە و دوانەکەی دیکەش کارگوزار بوونە لە کۆمپانیاکە کە یەکێک لەوان بە ڕێژەی سەدا 40 حاڵەتی سووتانی ھەبووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی کراوە، ھۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کاتێک گاز لە مۆلیدە کراوە و لەم کاتەش شەڕاڕە دروست بووە وبووەتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر، ئاماژەی بە جۆر و ماوەی گڕگرتنی ئاگرەکە کرد و گوتی: ئاگرێکی لووتکەیی بەرز بوو، لە جۆری ئاگرە سووتەمەنییە گڕگرتووەکان بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاگرەکە کێشەی ئەوە بوو کە نەدەکرا بە ئاوێکی سادە ھەوڵی کوژاندنەوەی بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش پێویست بوو ماددەی فووم بەکاربێت کە ماددەیەکی تایبەتە، لە کاتێکی کەمدا توانیمان ماددەکە بەرجەستە بکەین و دواجاریش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، ڕووداوەکە ماوەی شەش کاتژمێر و نیوی خایاند، سەرەتای ڕووداوەکە خۆیان ھەوڵی کوژانەوەیان دابوو، دوای ئەوەی لە دەستیان دەرچووە و پەیوەندی بە ئێمەوەکراوە.

ھەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، خاوەنی کۆمپانیای ئەمین، مەردان سورچی گوتی: ڕووداوەکە کاتێک بووە کە بەتاڵکردنی گاز بووە بۆ مۆلیدە و گازەکە بە ماتۆڕەکەدا ڕژاوە و ئەمەش بووەتە ھۆکاری ئاگرەکە، سەرەتا تیمەکانی خۆمان خەریکی کوژاندنەوەبووین و بەداخەوە تەشەنەی کرد و ئیتر پەیوەندیمان بە لایەنە پەیوەندارەکان کرد، کەمێکی خایاند تا ئێمە پەیوەندیمان بە لایەنە پەیوەندارەکان کرد.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad