English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: عێراق تووشی گەورەترین کێشەی گەندەڵی بووەتەوە
2024-01-30 [05:31 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان، رایگەیاند، کە عێراق تووشی گەورەترین کێشەی گەندەڵی بووەتەوە لە ناوخۆدا و پێی چارەسەر ناکرێت.

یادگار مەحموود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: گەندەڵی پارە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ هەر وڵاتێک کە هەیبێت، کە لە ئێستادا وڵاتێکی وەکو عێراق بە کۆمەڵێک کێشە و گیروگرفتدا تێدەپەڕێت و تووشی گەورەترین کێشەی گەندەڵی بووەتەوە و پێی چارەسەر ناکرێت، دەتوانین بپرسین ئایا بۆ ئەم گەندەڵییە بەو ئاست و قەبارەیە لە عێراقدا هەیە، کە دەگەڕێتەوە بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبەردنی ئیدارەی دەوڵەتی عێراق. و پەیوەندی هەیە بەو دۆخە سیاسییەی کە هەیەتی، بەتایبەت لە رووی جێۆپۆلەتیکەوە".

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان گووتی: هەر وڵاتێک میلیشیای هەبێت، لە دەرەوەی ژێر دەسەڵاتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانیدا بوو، یاخود لەدەرەوەی دەزگای حکومەت بوو، بە دڵنیاییەوە دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە کێشەی گەندەڵی لەو وڵاتە زیاتر دەبێت".

ھەروەھا یادگار مەحموود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەڕوو، کە چەند هۆکارێک وای کردووە کە لە عێرقدا گەندەڵی بگاتە ئەو ئاستە، لە هەمانکاتیشدا دەبێت سەیری هەبوونی عێراقیش بکەین تا چ ئاستێک هەوڵی ئەوەیداوە کە گەندەڵی بنبڕبکات، بەڵام بەداخەوە هیچ هەوڵدانێک بۆ بنبڕکردنی ئەو گەندەڵییە نەدراوە لەگەڵ هەبوونی چەندان لیژنە و دەستەی دەستپاکیش لە عێرقدا.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad