English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران
2024-01-31 [05:30 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران كە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كردبوو.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە سێ‌ تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

ھەروەھا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، (ت، م، ج/ م، ب، ك/ س، ك، ش)، بەناسنامە عەرەب، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٢٠) لەیاسای بەخشین و چاندنی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ لەکوردستان-عیراق، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad